٢٥ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:١١
پوتن و رۆحانی

ڤیلادمر پوتن سەرۆکی روسیاو حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران لەبارەی رەوشی سوریاوە وتووێژیان کرد،

پوتن و رۆحانی جەخت لەھەماھەنگییەکانی نێوانیان دەکەنەوە

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ڤیلادمر پوتن سەرۆکی روسیاو حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران لەبارەی رەوشی سوریاوە وتووێژیان کرد، لەوبارەیەوە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، روحانی بە تەلەفون لەگەڵ پوتندا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی وتووێژە سیاسییەکانی سوریا بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکی گونجاوو رێگریی کردنی لە تیرۆریستان. رووحانی دووپاتی کردووەتەوە کە سەرکەوتنەکانی شاری حەلەب پەیامێکە بۆ تیرۆریستان کە ناتوانن ئامانجەکان بەدیبھێنن، لەبەرامبەردا ڤیلادمر پوتن سەرۆکی روسیا دوپاتی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە ھاریکارییەکانیان لەگەڵ ئێران لەبارەی رەوشی سوریاوە، راشیگەیاندووە کە ھاریکارییەکانیان ھەنگاوەێکی گرنگە بەئاراستەی لەناوبردنی تیرۆریستان، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەھاوکاریی ھەردوولایان ھێزەکانی سوپای سوریا توانییان لەشاری حەلەب سەرکەوتوو ببن.