له‌م ساڵدا داعش ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی له ولاَتانی ئه‌وروپا ئه‌نجام داوه، كه به‌هۆیانه‌وه، له ئه‌ڵمانیا 23 كه‌س‌و له فه‌ره‌نسا 87 كه‌س‌و له به‌لجیكاش 34 كه‌س كوژراون، به‌ڕای چاودێران هێرشه‌كانی داعش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌نابه‌ران و گه‌شه‌ی ڕاستره‌وه‌كان له ئه‌وروپادا هه‌بوه.
له‌م ساڵدا ڕێكخراوی داعش ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆرستیی له ئه‌وروپا ئه‌نجامداوه، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه له ئه‌ڵمانیا 23 كه‌س كوژراون و 110 كه‌سی تریش بریندار بوون.
گرنگترین هێرشه‌كانی داعش له‌م ساڵدا له ئه‌ڵمانیا
*27ی شوبات پۆلیسێك له‌لایه‌ن گه‌نجێكی سه‌ر به داعش له شاری هانۆڤه‌ر درایه به‌ر چه‌قۆ
*16ی نیسان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له په‌رستگایه‌كی سیخه‌كان له شاری ئیسن سێ كه‌س بریندار بوون
*10ی ئایار چه‌كدارێك گه‌شتیارێكی له وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نزیك شاری میونشن به چه‌قۆ كوشت و 3ی تریشی بریندار كرد
*18 ی ته‌موز په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانی چوار كه‌سی به چه‌قۆ له وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نزیك فۆرتسبۆرگی باشووری ئه‌ڵمانیا بریندار كرد دواتر ئالاَی داعش له ژووره‌كه‌ی دۆزرایه‌وه
*22 ی ته‌موز چه‌كدارێكی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی له ڕێگه‌ی ده‌ستڕێژی گولله‌وه 9 كه‌سی له‌ناو سه‌نته‌رێكی بازرگانی له شاری میونشن كوشت و 16ی تریش بریندار بوون دواتر خۆشی كوشت
*23ی ته‌موز په‌نابه‌رێكی سووری به ته‌ور ئافره‌تێكی له‌باشووری ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا كوشت و دوو كه‌سی تری بریندار كرد
*24 ی ته‌موز په‌نابه‌رێكی سوری له نزیك ئاهه‌نگێكی موزیك له هه‌رێمی باڤاریا خۆی ته‌قانده‌وه به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س بریندار بوون
*19ی كانوونی یه‌كه‌م بارهه‌ڵگرێك هێرشی كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س له شاری به‌رلین و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 84ی تر بریندار بوون.
هه‌روه‌ك هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ڕێكخراوی داعش ولاَتانی تری ئه‌وروپاشی گرته‌وه، گرنگترینی ئه‌و هێرشانه له ساڵی 2016 دا له فه‌ره‌نسا رویاندا ئه‌مانه بوون:
*1ی كانوونی دوه‌م هاولاَتییه‌كی فه‌ره‌نسی به ڕه‌گه‌ز تونسی هێرشی كرده سه‌ر چوار پاسه‌وانی مزگه‌وتێك باشووری ڕۆژهه‌لاَتی فه‌ره‌نسا
*13ی ته‌موز پۆلیسێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌قۆ له پاریس كوژران
*14ی ته‌موز به‌هۆی هێرشی بارهه‌ڵگرێكه‌وه له شاری نیس 84 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
*26ی ته‌موز قه‌شه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه له ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری ڕوان سه‌ربڕرا
له به‌لجیكاش ڕۆژی 22ی ئازاری ساڵی 2016 ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستیی داعش فڕۆكه‌خانه و وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری برۆكسلی كرده ئامانج به‌هۆیه‌وه 34 كه‌س كوژران و 271 كه‌سی تریش برینداربوون.
به‌ڕای چاودێرانیش هێرشه تیرۆرستییه‌كانی داعش كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر بارودۆخی په‌نابه‌ران هه‌بوه، به‌تایبه‌تیش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه له ولاَتانی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست ئاواره بوون، له ئه‌وروپاش جارێكی تر ده‌بنه‌وه قوربانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی داعش، هه‌روه‌ك ئه‌و هێرشانه بوو به‌هۆی گه‌شه‌ی ڕاستره‌وه‌كان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان.
٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:١٧
News ID: 800106
له‌م ساڵدا داعش ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی له ولاَتانی ئه‌وروپا ئه‌نجام داوه، كه به‌هۆیانه‌وه، له ئه‌ڵمانیا 23 كه‌س‌و له فه‌ره‌نسا 87 كه‌س‌و له به‌لجیكاش 34 كه‌س كوژراون، به‌ڕای چاودێران هێرشه‌كانی داعش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌نابه‌ران و گه‌شه‌ی ڕاستره‌وه‌كان له ئه‌وروپادا هه‌بوه.