ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كانی ناوچه‌ی گۆگجه‌لیی موسڵ گه‌یشته 90 كوژراو و بریندار، گروپی داعش‌یش به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشانه ڕاگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری موسڵ ئاشكرای كرد، به‌هۆی ئه‌و زنحیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه له ناوچه‌ی گۆگجه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه ڕوویدا 90 كه‌س كوژراون و بریندار بوون، بێ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وی زیاتر له‌باره‌ی قوربانییه‌كان بدات.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، دوای ڕووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان له‌و ناوچه‌یه‌ی موسڵ ڕاگه‌یاند.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و هێرشه تیرۆریسته‌ی كه كرایه سه‌ر ناوچه‌ی گۆگجه‌لیی موسڵ، گروپی داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و كرده‌وه‌یه ڕاگه‌یاند.
سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ ناوچه‌ی گۆگجه‌لی سه‌ر به موسڵ ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی تیرۆریستی بۆوه كه له ڕێگه‌ی 3 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدرا.
٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٩:٠٣
News ID: 800086
ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كانی ناوچه‌ی گۆگجه‌لیی موسڵ گه‌یشته 90 كوژراو و بریندار، گروپی داعش‌یش به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشانه ڕاگه‌یاند.