موسڵ؛ له بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانی عێراقدا 70 چه‌كداری داعش كوژران
به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه 70 چه‌كداری داعش له خۆرئاوای موسڵ كوژران، له خۆرئاوای ئه‌نباریش عه‌مبارێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی‌و كارگه‌یه‌كی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان خاپوور كران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بلاَوی كردوه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی هه‌واڵگری، چه‌كدارانی گروپی تیرۆریستیی داعشیان له باشووری ناحیه‌ی ته‌لعه‌بته‌ی خۆرئاوای موسڵ كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ـ 70 چه‌كداری داعش كوژران كه ژماره‌یه‌كیان سه‌ركرده‌ی ئه‌و گروپه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، له هێرشێكی هاوشێوه‌دا له بیابانه‌كانی عوكاشات له خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار عه‌مبارێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كارگه‌یه‌كی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل خاپوور كران.
٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٨:٥٨
News ID: 800084
موسڵ؛ له بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانی عێراقدا 70 چه‌كداری داعش كوژران