عه‌بادی: داعش نزیكه‌ی 900 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی له موسڵ به‌كارهێناون
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه موسڵ، ڕاگیرابێت و ڕاشیده‌گه‌نێت: هیچ گروپێكی شه‌ڕكه‌ری سوریا، نوێنه‌رایه‌تیی عێراق ناكات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا، ڕه‌تی كرده‌وه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، ڕاگیرابێت و ڕایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌رێوه‌ده‌چن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: تائێستا گروپی تیرۆریستیی داعش، نزیكه‌ی 900 ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژِكراوی له‌شه‌ڕی موسڵدا به‌كارهێناون، به‌لاَم ئێستا تواناكانییان بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه لاواز بوه.
هه‌ر له‌میانی ئه‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، عه‌بادی رایگه‌یاند: هیچكام له‌و هێزه شه‌ڕكه‌رانه‌ی به‌ناوی عێراقه‌وه له‌سوریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی عێراق ناكه‌ن، داواشی له ته‌واوی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی كرد، پابه‌ندی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق بن و ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ولاَتانی تردا نه‌كه‌ن.
٢١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣١
News ID: 799821
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه موسڵ، ڕاگیرابێت و ڕاشیده‌گه‌نێت: هیچ گروپێكی شه‌ڕكه‌ری سوریا، نوێنه‌رایه‌تیی عێراق ناكات.