نەیارانی سوری ڕایانگەیاند : دەستیان گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ تۆکمەوتەواو کردنی ڕەوتی وەدەرنانی خەڵکی سیڤیل لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب دەوڵەتی سوریاش ئەم پرسەی پشت ڕاست کردوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نەیارانی سوری ڕایانگەیاند: دەستیان گەیشتوەتە ڕێککەوتنێکی نوێ بەمەبەستی تۆکمەوتەواو کردنی ڕێککەوتنی نوێی چوونەدەری خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب .
ئەم سەرچاوەگەلە وتیشیان: ئۆپراسیۆنی وەدەرنانی خەڵک لە چوار گەڕەکی دیکە لە ڕوژهەڵاتی حەڵەب بەپێی ڕێککەوتنی ئەنجام دراو لە چەند کاتژمێری ڕابردوو دەست پێ دەبێت .
ڕێککەوتنی نوێ داگری چوونەدەری برینداران هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە شارۆچکەکانی کەفریا و فوعە دەبێت کە لە ژێر چاوەدێری نەیاران لە پارێزگەی ئەدلەبە و هەروەها داگری چوونەدەری برینداران و بنەماڵەکانیان لە دوو شارۆچکەی مزایا و زبندانییە کە لە ژێرچاوەدێری هێزی دەوڵەتی لە دەورووبەری دیمەشقە.
سانا ڕاشیگەیاند کە ناکۆکی لەسەر چوونەدەری سەدان کەس لە دانیشتوانی دوو شارۆچکەی زاکیە و دیرخبیە لە دەورووبەری باشووری ڕۆژاوایی دیمەشقیش چارەسەر کراوە.
هەروەها سەبارەت بە چوونەدەری حەوتسەد کەس لە دانیشتوانی شارۆچکەکانی تەیبە ، کسوە و مەقیلییەش ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.
دەوڵەتی سوریاش پێداگری کرد کە ڕێککەوتن کراوە خەڵکی سیڤیل لە حەڵەب و چوار شارۆچکەی جۆربەجۆر لە دەورووبەری ئەدلەب و دیمەشق دەستپێ بکرێت.
سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی چەندین تەقینەوە لە گەڕەکگەلێک کە پاسی هەڵگری دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب لەوێ سەقامیان گرتبوو ڕووی دا .
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ئەمڕۆ وتی : زۆرتر لە نۆ هەزار هێزی چەکدار بە یارمەتی بەشداری ڕوسیە لە حەڵەب کشاونەتەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیاش پێداگری کرد ئۆپراسیۆنی چوونەدەری نەیارانی سوری لە شاری حەڵەب ئاسۆگەلێکی بۆ جێبەجێ کردنی ئاگربەس لە ناوچەکانی سوریا دەکاتەوە.
.......
300
١٧ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٩:٤٩
News ID: 798918
نەیارانی سوری ڕایانگەیاند: دەستیان گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ تۆکمەوتەواو کردنی ڕەوتی وەدەرنانی خەڵکی سیڤیل لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب دەوڵەتی سوریاش ئەم پرسەی پشت ڕاست کردوەتەوە.