ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕۆژی شەممە لە دیداری بەرپرسانی نیزام، میوانانی کۆنفرانسی یەکێتی ئیسلامی ، باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و چینە جۆربەجۆرەکان خەڵک پێداگرییان کرد : ئەم دواییانە بەریتانییەکان لە ئەوپەڕی بێ شەرمی ، ئێرانیان بە هەڕەشە بۆ ناوچە وەسف کرد بەڵام هەمووان دەزانن کە بەریتانییەکان هەمیشە سەرچاوەی هەڕەشە، گەندەڵی و مەترسی بوونە .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی کوشتنی موسوڵمانان لە میانمار لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا هەتا نیجرییا لە ڕۆژاوای ئەفریقا و بەرەڕووبوونەوەی موسوڵمانان لە ناوچەی گرینگی ڕۆژاوای ئاسیایان بە ئەنجامی پیلانگێڕییەکانی دووبەرەکی نانەوەی موستەکبرەکان زانی و فەرموویان : لەم بارودۆخە دا ، شیعەی بەریتانی و سوننەی ئەمریکی وەکوو دوو لێوێن مەقەسێکن کە خەریکی دووبەرەکی نانەوە و ئاگرهەڵگیرساندنن .
ڕەوشی قەیرانانی ناوچە و هەوڵدان بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێوان تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئیسلامی و بەرەوڕووکردنەوەی ئەوان لەگەڵ یەکتر، ئەنجامی سیاسەتەکانی دووبەرەکی نانەوەی دەوڵەتی بەریتانیایە .
دەوڵەتانی جۆربەجۆر لە بەریتانیا هامووکات هەوڵیان داوە لە ناوچەی گرینگ و ستراتژیکی ڕۆژاوای ئاسیا دزە بکەن و شێوازی ئەوانیش سیاسەتی لەمێژینەیان واتە دووبەرەکی نانەوەیە .
دانانی تاقمەکانی جۆربەجۆری تیرۆریستی بەڕواڵەت ئیسلامی بە ئامانجی بەرەوڕوو کردنەوەی موسوڵمانان لەگەڵ یەکتر و کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانە لە مافی مرۆڤ لە مێژەوە ، سیاسەتی دەوڵەتانی بەریتانیا بووە هەتا بە ئامانجیان لە ناوچەکە بگەن.
بەرپرسانی بەریتانی لەم ڕێگایەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە لەمپەڕێکی مەزن و بەهێز و لە شکان نەهاتوو لە ناوچەی گرینگی ڕۆژاوای ئاسیا دەزانن و هەرلەبەرئەمەش بە خستنەبەر باسی تۆمەتی درۆیی بەدژی ئێران بە نیازی بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانی خۆیان لەم ناوچەیەن .
هەرلەم بوارەدا ترێزا می سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەم دواییە لە نامەی پێتەختی بەحرەین لە نێو کۆڕی هاوپەیمانانی ناوچەیی بەریتانیا، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە هەڕەشەیەک بۆ ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وەسف کرد بەڵام ئەم درۆیە و ڕاستی شتێکی دیکەیە.
سەنەد وبەڵگەی بڵاو کراوە لە میدیا جۆربەجۆرەکان تەنانەت سەرچاوەکانی بەریتانیایی دەڵێن کە لەندەن سەرچاوەی سەرەکیی نائەمنی و ئاڵۆزی لە ناوچەیە.
ڕۆژنامەی بەریتانی گاردیەن ئەم دواییە لە ڕاپۆرتێک دا نووسی : بەریتانیا چەک دەفڕۆشێتە وڵاتانی ڕۆۆژاوای ئاسیا کە تۆمەتبارن بە تووشبوون بە تاوانکاری جەنگی .
بەپێی نوسینی ڕوژنامەی گاردیەن ، بەریتانیا لە ساڵی 2015 چەکەمەنی بە بایخی یەک میلیارو حەوتسەد ملوێن دولاری بە عەرەبستان فروشتووە و داواکاری فرۆشتنی چەکەمەنی بە بایخی نۆ میلیار و دووسەد ملوێن دولاری بۆ ماوەی دە ساڵی ڕابردووش وەرگرتووە .
سیاسەت و چەکی بەریتانیا لە تەنیشت سیاسەت و چەکی ئەمریکایی دووسەرچاوەی سەرەکی نائەمنی لە ڕۆژاوای ئاسیایە و داکۆکی لەندەن و واشینگتۆن لە وڵاتانێک کە لەم ئاڵۆزی و نائەمنییە دەوری سەرەکی و راستەوخۆیان هەیە ، بووەتە هۆی کوژرانی موسوڵمانان .
پڕچەک کردنی تاقمە جۆربەجۆرەکانی تیرۆریستی لە ڕۆژاوای ئاسیا کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی سیخوڕی بەریتانیا و ئەمریکا ڕێنوێنی دەکرێن، سەقام، ئاسایش و ئاساشی ناوچەی بەرەوڕووی مەترسی کردووە .
سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاستی خاڵی بەرامبەری سیاسەتی تێکدەرانەی دەوڵەتی بەریتانیایە.
سیاسەتی ئێران بە پێی دامەزرانی ئاشتی و سەقام و ئاسایش لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە .
هاوکاریی ئێران لەگەڵ ئێراق، سوریا و ڕوسیا بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی ڕاستەقینەی تیرۆریزم، بوارچێکەری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچە و کەمکردنی گرفتەکانی ئومەتی ئیسلامی و ناوچەیە .
چاونوقاندنی بەریتانییەکان بەسەر ڕاستییەکانی ناوچە، ئەوانی خستوەتە ریزی دەستدرێژکاران و تیرۆریستانێک کە خەڵکی بێ تاوانی یەمەن، سوریا و ئێراق دەکوژن.
تەنانەت کوشتنی خەڵکی فەلەستین لەلایەن تاوانکارانی ڕژێمی زایۆنیستیش بناغەکەی لە سیاسەتەتی بەریتانیایە ، چونکە بەیاننامەی جەیمز بالفوری وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی بەریتانیا بنەمای دامەزرانی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل لە ساڵی 1948 ی بوو .
ئەنجامی سیاسەتەکانی دەوڵەتانی بەریتانیا لە مێژوود ا شەڕ، خوێن ڕشتن، دوودەستەیی و ئاژاوەگێڕی بووە و لە وەها بارودۆخێک دا بە فەرموودەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، پشت بەستن بە قورئان و فێرکاری وڕێنوێنییەکانی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام (د.خ) وەک دەرمانێکی یەکێتی بەخش، ڕێگەچارەی ڕەنج و کوێرەوەرییەکانی جیهانی ئیسلامە .
یەکێتیی، هاوبیروڕایی و هاوکاری و تێپەڕین لە ناکۆکییەکانی ئایینی و فیکری لە سای تایبەتمەندییەکانی هاوبەشی فراوانی ئیسلامی ، پیلانگێڕییەکانی بەریتانیا و ئەمریکا بە دژی جیهانی ئیسلام بەتایبەتی پیلانی لەبیرکردنی فەلەستین، بێ ئەنجام دەکاتەوە .
.......
300
١٧ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٩:٤٢
News ID: 798914
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕۆژی شەممە لە دیداری بەرپرسانی نیزام، میوانانی کۆنفرانسی یەکێتی ئیسلامی ، باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و چینە جۆربەجۆرەکان خەڵک پێداگرییان کرد : ئەم دواییانە بەریتانییەکان لە ئەوپەڕی بێ شەرمی ، ئێرانیان بە هەڕەشە بۆ ناوچە وەسف کرد بەڵام هەمووان دەزانن کە بەریتانییەکان هەمیشە سەرچاوەی هەڕەشە، گەندەڵی و مەترسی بوونە .