سوپای سوریا ڕایگه‌یاند: 99% ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی حه‌ڵه‌بیان كۆنترۆڵ كردۆته‌وه، كه پێشتر له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا بوون، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش ده‌ڵێت، سوپا 82 هاولاَتیی كوشتوه‌و نزیكه‌ی 37 هه‌زار هاوڵاتیش ئاواره‌بوون.
سوپای ڕژێمی سوریا ڕایگه‌یاند، 99% گه‌ڕه‌كه‌كانی ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان له حه‌ڵه‌ب كۆنترۆڵ كردۆته‌وه، به‌وه‌ش سوپای سوریا به هاوكاریی ڕوسیا گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازییان له چوار ساڵی ڕابردوودا تۆمار كرد.
له ساڵی 2012 وه حه‌ڵه‌ب بوو به دوو به‌ش و به‌شێكیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و به‌شه‌كه‌ی تری له‌لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه كۆنترۆڵ كرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند، چه‌ند ڕاپۆرتێكیان به ده‌ست گه‌یشتوه كه باس له كوژرانی 82 هاولاَتیی مه‌ده‌نی شاری حه‌ڵه‌ب ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریاوه‌و ئاژانسی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش رایگه‌یاند به‌هۆی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای سوریاوه له خۆرهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب 37 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.
١٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:١٢
News ID: 797963
% ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی حه‌ڵه‌بیان كۆنترۆڵ كردۆته‌وه، كه پێشتر له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا بوون