١٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٥٩
 پابەند دەبین بە بڕیاری کەمکردنی بەرهەمی نەوت

ێراق چەند بژاردەیەکی لەبەردەستدایە بۆ جێیەجێکردنی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت لە کڵێگەکانی کەرکوک و باشوری عێراق،

جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندە بە کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوتی وڵاتەکەی، وەک پابەندبوونێک بەو ڕێککەوتنە جیهانییەی کە ئەنجامدراوە بۆ پشتیوانی لە نرخی نەوت.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ ڕایگەیاند، عێراق چەند بژاردەیەکی لەبەردەستدایە بۆ جێیەجێکردنی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت لە کڵێگەکانی کەرکوک و باشوری عێراق، کەلەلایەن کۆمپانیا گەورەکانی جیهانەوە گەشەیان پێدراوە، یاخود بەرهەمهێنان لەناوچەکانی تر کە لەلایەن حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێن.

لعێبی ئاماژەی بەوەکرد، کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمی نەوت لەلایەن عێراقەوە، ئامانج لێی گەیشتنە بەو ژمارانەی کە ڕێککەوتنی لەسەرکراوە لەگەڵ ڕێکخراوی ئۆپیک، بەڵام دەربارەی ناوچەکانی کەمکردنەوەی بەرهەم، ئەوا چەند بژاردەیەکی لەبەردەستدایە.

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی ئاشکراکرد، وەزارەتەکەی لەگەڵ ئەو کۆمپانیا بیانییانەی کەلە کڵێگەکانی باشور کاردەکەن، وتووێژدەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت، بە تایبەت لەکاتی کاری چاکردنەوە و گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان کە ناوبەناو ئەنجامدەدرێت.

لە مانگی ڕابردوودا ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بڕی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەوهەنگاوەش لە سەرەتای ساڵی نوێووە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش پشکی عێراق لەو کەمکردنەوەیە بڕی ٢٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە، کە لە ئێستادا ڕێژەی بەرهەمی عێراق گەیشتووەتە ٤ ملیۆن و ٣٥١ بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

Tags