داعش دوای هه‌شت مانگ جارێكی تر شاری ته‌دموری كۆنترۆڵ كرد
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: سه‌ره‌ڕای به‌رگرییه‌كی زۆری سوپای ڕژێمی سوریا و بۆردومانی چڕی فڕۆكه‌كانی ڕوسیا، چه‌كدارانی داعش دوای هه‌شت مانگ، جارێكی تر شاری ته‌دموری مێژووییان له ناوه‌ڕاستی سوریا، كۆنترۆڵ كرده‌وه.
ڕوانگه‌ی سوریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: چه‌كداره‌كانی داعش له چه‌ند قۆڵێكه‌وه، هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر شاری ته‌دمور و هێزه‌كانی سوریایان ناچاركردوه له باشووری شاره‌كه‌وه، پاشه‌كشێ بكه‌ن.
هاوكات، پارێزگاری حمس، ته‌لال برازی له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی سوریا ڕایگه‌یاند: سوپا پاشه‌كشێی كردوه‌و چه‌كداره‌كانی داعش ته‌دموریان كۆنترۆڵ كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو رێگایه‌ك بۆ گرتنه‌وه‌ی ده‌گرنه‌به‌ر.
شه‌ڕی ته‌دمور له كاتێكدایه، ڕوسیا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو، فڕۆكه‌كانیان هاوكاریی زۆری هێزه‌كانی سوریایان كردوه و 64 جار چه‌كداره‌كانی داعشیان بۆردومان كردوه.
شاری ته‌دموری مێژوویی كه چه‌ندین شوێنه‌واری دێرینی تێدایه‌و به بوكی بیابان ناسراوه، پێش سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی سوریا له 2011دا، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ڕویان تێ ده‌كرد.
ته‌دمور، سه‌ر به پارێزگای حمسه و به دووریی 215 كلم ده‌كه‌وێته باكووری خۆرهه‌ڵاتی دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه و مانگی ئایاری ساڵی 2015 ، له‌لایه‌ن داعشه‌وه كۆنترۆڵ كرا‌و ئازاری ڕابردووش دوای شه‌ڕێكی سه‌خت، سوپای سوریا به هاوكاریی ڕوسیا شاره‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرده‌وه.
١٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:١٥
News ID: 797690
چه‌كدارانی داعش دوای هه‌شت مانگ، جارێكی تر شاری ته‌دموری مێژووییان له ناوه‌ڕاستی سوریا، كۆنترۆڵ كرده‌وه.