ئامارى کوژراواکانى تەقینەوەکانى ئەستەنبوڵ زیادیکرد
وەزیرى ناوخۆى حکومەتى تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆى تەقینەوەکانى شەوى ڕابردووە ٣٨ کەس کوژراون و ١٥٥ کەسى تریش بریندار بوون.
شەوى ١٠ى کانونى یەکەمى ٢٠١٦ دوو تەقینەوە لە ئیستەنبوڵ ڕویدا و لەو بارەیەوە سوله‌یمان سۆیلو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگه‌یاند "به‌پێی دواین زانیاری كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی هێرشهکەى قێزه‌ونه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ شه‌هید بوون گه‌یشتووه‌ته ٣٨ كه‌س، له‌وانه‌ش ٣٠ پۆلیس و كارمه‌ندی ئاسایشن، حه‌وتیان هاووڵاتی مه‌ده‌نی و یه‌كێكیشیان ناسنامه‌كه‌ی تا ئێستا نه‌توانراوه دیاری بكرێت".
هەروەها وتى "تێكڕا ١٣ كه‌س ده‌ستگیركراون، هه‌ردوای ئه‌و ڕووداوه ١٠ كه‌س ده‌ستگیركران، پاشانیش له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا سێ كه‌سی دیكه ده‌ستگیركران".
وتیشی ''لە نەخۆشخانەکاندا ١٥٥ بریندارمان هەیە، لەوانە ١٤یان لەیەکەی چاودێریی چڕن، پێنجیان لەژێر نەشتەرگەریدان و ١٣٦ەکەی دیکەیان لەژێر چاودێریی پزیشکیدان".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن په‌كه‌كه هێرشه‌كانی ئه‌نجامدابێت و، وتی ''لەئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنانەی هاوڕێیانمان ئەنجامیانداوە، پەکەکە وەک ئەنجامدەری هێرشەکان ئاماژەی بۆ دەکرێت.
سوله‌یمان سۆیلو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئەوەشى وت زانیاریی سەبارەت بەوەی کە هێرشەکە چۆن پلانی بۆ داڕێژراوە، کەی پلانەکە دانراوە و چۆن جێبەجێکراوە، لەلای هاوڕێیانمان هەیە، بەڵام لەبەر ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان و بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکە، ناتوانین ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە بدەین.
١١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٢:٠١
News ID: 797450
وەزیرى ناوخۆى حکومەتى تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆى تەقینەوەکانى شەوى ڕابردووە ٣٨ کەس کوژراون و ١٥٥ کەسى تریش بریندار بوون.