دوای نزیكه‌ی سه‌د ساڵ له‌ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، سه‌رۆك كۆماری توركیا و لایه‌نگرانی هێشتا پێیان وایه ده‌توانن شكۆی ئیمپراتۆریه‌تی پێشوو سه‌رله‌نوێ بگێڕنه‌وه.
ئەردۆغان، سه‌ركرده‌یه‌كی چوارده‌ساڵه، به‌رپرسیاری سه‌ره‌كیه له‌دووباره هێنانه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی.
سوڵتانه عوسمانیه‌كان ژماره‌یان دوو هێنده زیادیكردووه هه‌روه‌ك خه‌لیفه‌كانی جیهانی موسڵمانان، ئه‌مه‌ش زیاتر به‌ڕووی پارتی داد و گه‌شه‌پێدنی توركیا دیاره هه‌ر وه‌ك چۆن به‌رپرسی باڵی گه‌نجانی ئه‌م پارته ڕایگه‌یاندبوو، كه‌سه‌رۆك ئەردۆغان سه‌رۆكی هه‌موو موسڵمانانه له‌جیهان.
یوسف قه‌رزاوی نوسه‌ری دیاری جیهانی ئیسلامی و نزیك له‌ئیخوان موسلمین ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه‌ئەردۆغان هیوای هه‌موو موسڵمانان و ئیسلامه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه‌ئه‌م هیوایانه ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سیاسه‌تی توركیا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌وه‌ی كه‌له‌دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ناوخۆیی له‌سوریا له‌ساڵی ٢٠١١ه‌وه، ئه‌نكه‌ره‌پشتگیری لادانی به‌شار ئه‌سه‌د و دانانی هاوپه‌یمانێكی موسڵمانی به‌لاوه‌په‌سه‌ند بووه، بۆ ئه‌مه‌ش، توركیا دابینكه‌ری یارمه‌تی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌بووه كه‌ئه‌و ڕۆڵه‌یان بینیوه. 
له‌به‌شێكی تردا، ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه‌له‌م دوایانه‌دا ئەردۆغان باسی موسڵی كردووه كه‌پێشتر پێگه‌یه‌كی گرنگی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بووه، به‌ڵام ڕاستیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌كانی ئەردۆغان نایه‌نه‌وه و ته‌نها هۆكارگه‌لێكی بچووك هه‌ن بۆ دروستكردنه‌وه‌ی مه‌زنی و فه‌رمانڕه‌وایی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا.
له‌باكوری عێراق سوپای توركیا بوونی هه‌یه له‌دوای نیوه‌ی دووه‌می نه‌وه‌ده‌كانه‌وه و به‌م دوایه‌ش توركیا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌نزیك موسڵ كردۆته‌وه و زانایانی پشتگیری كار له‌پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاماژه به‌بارودۆخی دوای داعش ده‌كه‌ن و پێیان وایه كه‌ده‌بێت باكوری عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و عه‌ره‌به سوننه‌و و كورد و توركمانەکانه‌وه به‌ڕێوه‌ببردرێت كه‌توركیا پشتگیریان ده‌كات، نه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی زۆرینه شیعه‌ی به‌غداوه.
به‌ڵام له‌مه‌دا مه‌زه‌نده‌یه‌كی زۆریان بۆ كاریگه‌ری توركیا له‌ناو سونه‌ی عێراق كردووه، به‌شێكی زۆری سوننه هێشتا پشتگیری له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌كات و ئه‌و سوننانه‌شی كه‌له‌لایه‌ن توركیاوه پشتگیری ده‌كرێن زۆر لاوازن و ژماره‌یان له‌چه‌ند هه‌زار پیاوێك زیاتر تێناپه‌ڕن به‌به‌راوورد به‌چه‌كدارانی داعش.
له‌وه‌ش زیاتر، حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غداد زۆر به‌دووری ده‌بینێ ئەردۆغان سه‌رۆكی موسڵمانانی جیهان بێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو به‌غداد هێزه‌كانی توركیا له‌عێراق به‌داگیركه‌ر ده‌زانێ و خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی توركیا له‌به‌غداد دروشمی ( داگیركاری عوسمانی كۆتایی هاتووه) یان به‌رز ده‌كرده‌وه.
سووریاش نمونه‌یه‌كی تری شكستی ئاواته‌كانی ئه‌نكه‌ره‌یه‌له‌به‌رامبه‌ر ڕاستیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌شێكی زۆر له‌ناوچه‌سنوریه‌كانی سوریا و توركیا له‌لایه‌ن لقی سوریای پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌توركیا به‌تیرۆریستیان ئه‌زانێ و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی له‌شه‌ڕی دژی داعش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
هه‌رچه‌نده له‌مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ، كورده‌كانی سوریا كه‌ئه‌مریكا پشتگیریان لێده‌كات، له‌وكاته‌ی هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی شریتێكی گه‌وره‌تری سنوری نێوان توركیا و سووریایاندا، توركیا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ئه‌نجامدا بۆ كێشانه‌وه‌ی داعش و كورده‌كان له‌و ناوچه‌سنوریانه كه‌ئه‌مه‌ش بووه‌جێی دڵخۆشی ڕووسیا و ئێران به‌وه‌ی سنورێك بۆ ئه‌و هێزانه داده‌نرێت كه‌ئه‌مریكا پشتگیریان لێده‌كا و ئه‌گه‌ریش كورده‌كانی سووریا سه‌ربه‌خۆییان ڕاگه‌یاند، ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی توركیایان ده‌كرد بۆ هێرشكردنه‌سه‌ریان به‌و هیوایه‌ی ئه‌م هێزه‌كوردیانه له‌ژێر چنگی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ده‌ربهێنرێ و به‌ره‌و تاران و مۆسكۆ نزیك ببنه‌وه.
نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا له‌ڕووسیا ته‌نها له‌سووریا نیه، به‌ڵكو له‌م دوایه‌دا، ئەردۆغان به‌ڕاشكاوی پشتگیری خۆی بۆ ڕێكخراوی هاریكاری شه‌نگه‌های ده‌ربڕیوه كه‌ڕێكه‌وتنێكی ڕووسیا و چینه دژی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌م هه‌نگاوه‌شی ئەردۆغان ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆی له‌هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییه‌كانی دوورتر ده‌خاته‌وه كه‌زیاتر فه‌رمانڕه‌وایی دیمۆكراسی و مافه‌كانی مرۆڤیان به‌لاوه په‌سه‌نده‌نه‌ك جیهانه‌كه‌ی تری دیكتاتۆره‌كان و شاهانه‌و قه‌یسه‌ره‌كان.
ئەردۆغان پێی وایه كه‌پێگه‌ی مێژوویی توركیا وه‌ك پاڵه‌وانێكی جیهانی موسڵمانان له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه.
ڕۆژنامه‌كه‌له‌كۆتای ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌ده‌كات له‌كاتێكدا كه‌توركیا هه‌رگیز ناتوانێ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیندوو بكاته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش توانای ئه‌وه‌ی نیه كه‌ببێته هاوپه‌یمانی رژێمه دیكتاتۆره‌كان چونكه نزیكه‌ی نیوه‌ی هه‌نارده‌ی توركیا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌ڕوات و ئابووری توركیا له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌وروپیه‌وه ناهێڵرێت نقوم بكرێت.
ئابووری توركیا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئەردۆغانه‌وه ده‌ناڵێنێ، دراوی توركی به‌ڕێژه‌ی له‌٢٠ % به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زیوه ته‌نها له‌١١ مانگی ڕابردوودا و له‌ناوه‌ڕاستی مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵه‌وه كه‌هه‌وڵی كوده‌تا له‌توركیا درا و به‌مه‌ش ئەردۆغان باری نائاسایی ڕاگه‌یاندووه و چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس و سه‌ركرده‌ی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی زیندانی كردووه و كه‌ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌وه‌نده‌ی تر وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی توركیا به‌جێ بهێڵن.
ته‌نانه‌ت جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا دانی به‌وه‌داناوه كه‌توركیا به‌قورسترین بارودۆخدا تێده‌په‌ڕێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه كه‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی تیایدا هه‌ره‌سی هێنا، توركیا بارودۆخی له‌م شێوه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه‌نه‌بینیوه.
٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٠:٣٠
News ID: 796871
دوای نزیكه‌ی سه‌د ساڵ له‌ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، سه‌رۆك كۆماری توركیا و لایه‌نگرانی هێشتا پێیان وایه ده‌توانن شكۆی ئیمپراتۆریه‌تی پێشوو سه‌رله‌نوێ بگێڕنه‌وه.