نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرای ده‌كات، بۆ ساڵی داهاتوو پێویستیان به زیاتر له 22 ملیار دۆلاره بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕو ناكۆكییه‌كانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگیی كاروباری مرۆیی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه، بۆ ساڵی داهاتوو پێویستیان به زیاتر له 22 ملیار دۆلار هه‌یه، بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕو ناكۆكی و كاره‌ساته‌كانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌وڵ ده‌دات به‌و بڕه پاره‌یه هاوكاریی 93 ملیۆن كه‌س له 33 وڵات بكات، كه زۆرینه‌یان له ئه‌فریقان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بڕی زیاتر له 8 ملیار دۆلاری بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی سوریایه و بڕی 4 پۆینت 4 ملیاری دۆلاریشی بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن و باشووری سودان ته‌رخان ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ستیڤن ئۆبراین یاریده‌رده‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی ڕایگه‌یاندوه، ئه‌و بڕه پاره‌یه زۆرترین بڕه پاره‌یه كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌كه‌یانه‌وه تا ئێستا داوا كرا بێت.
٥ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٢١
News ID: 796234
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرای ده‌كات، بۆ ساڵی داهاتوو پێویستیان به زیاتر له 22 ملیار دۆلاره بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕو ناكۆكییه‌كانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه.