ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی دۆخی ئێزیدییه‌كان بڵاودهكاتهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی هه‌رێم كۆتوبه‌ندی خستۆته سه‌ر ئێزیدییه‌كان له قه‌زای شه‌نگال.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ له دوایین راپۆرتی خۆیدا باسی له‌وه كردوه، داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین كۆسپ‌و له‌مپه‌ریان له به‌رده‌م هاتوچۆی ئێزیدییه‌كاندا دروست كردوه له قه‌زای شه‌نگال.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین خاڵی پشكنینی له‌سه‌ر ئه‌و رێگایانه داناوه، كه ده‌چنه ناو شه‌نگال، رێگریی له چوونه ناوه‌وه‌و هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر جۆره كهلوپهلو شتێك ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی رێكخراوه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه داوه، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم له جموجوڵه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان نیگه‌رانن له سنوری شه‌نگال، به‌تایبه‌ت كه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا، سه‌ر به ئێزیدییه‌كانن.
وتوشیانه: ئه‌و رێوشوێنانه‌ی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی شه‌نگال گرتوویانه‌ته‌به‌ر، پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر مافی ئێزیدییه‌كان‌و كۆسپی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌م بوژانه‌وه‌ی ناوچه ئێزیدییه‌كاندا دروست ده‌كات.
ڕوونیشیان كردۆته‌وه، ڕێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له ئێزیدییه‌كان، بواره‌كانی خۆراك‌و ئاو‌و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیشی گرتۆته‌وه.
٤ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٣:١٩
News ID: 795958
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی دۆخی ئێزیدییه‌كان بڵاودهكاتهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی هه‌رێم كۆتوبه‌ندی خستۆته سه‌ر ئێزیدییه‌كان له قه‌زای شه‌نگال.