٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٤٥
ساڵح موسلیم هۆشداری ده‌داته‌ رژێمی ئه‌سه‌د له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ هۆشداری ده‌داته‌ رژێمی سوریا ده‌رباره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌شڵێت داگیركردنی شارۆچكه‌ی باب له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ هاوكاری كردنی داعشه‌.

ساڵح موسلیم هۆشداری ده‌داته‌ رژێمی ئه‌سه‌د له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

‌
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ هۆشداری ده‌داته‌ رژێمی سوریا ده‌رباره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌شڵێت داگیركردنی شارۆچكه‌ی باب له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ هاوكاری كردنی داعشه‌.

سالح موسلم,هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی په‌یه‌ده‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی (زود دویچه‌ زای تونگ)ی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند هه‌زاران هاولاَتی شاری حه‌ڵه‌ب به‌هۆی شه‌ری نێوان رژێمی سوریا و گروپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان روویان له‌ناوچه‌ كوردیه‌كان كردووه‌ و به‌هاوكاری یوئێن پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین كراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی رژێمی سوریا بۆ سه‌ر كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ساڵح موسلیم رایگه‌یاند ئه‌و ده‌یه‌وێت هۆشداری بداته‌ رژێم و له‌رودانی وه‌ها ئه‌گه‌رێكدا شه‌رێكی گه‌وره‌ رووده‌دات و ئه‌وان به‌هه‌ر شێوازێك بێت خۆیان ده‌پارێزن.

سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی شارۆچكه‌ی باب ساڵح هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ رایگه‌یاند ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به‌و هه‌نگاوه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و گروپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سه‌ر به‌خۆشی وه‌ك جێگره‌وه‌ پیشان بدات.