زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه كه دكتۆر هۆشیاری تیرۆر كردووه
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی د. هۆشیار ئیسماعیلی تیرۆركردووه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، زێرهڤانییهو لایه‌نگری پارتییه.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاوی كردوه‌ته‌وه: سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندوه: تا ئێستا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تیرۆركردنی د. هۆشیار ئیسماعیل، سێ كه‌س ده‌ستگیر كراون.
ئاشكراشی ده‌كات، دوان له ده‌ستگیركراوه‌كان، دانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه‌و ئه‌و كه‌سه‌شی كه دانی ناوه به‌وه‌ی د. هۆشیاری تیرۆركردوه، لایه‌نگری پارتییه‌وه‌و پێشمه‌رگه‌ی زێرهڤانییهو تا ئێستاش هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه بڵێت كۆنه ئیسلامیی بوه.
سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: ئه‌و دوو تۆمه‌تباره له ئه‌كاونتی خۆیان له فه‌یسبوك، ئه‌ندامێتیی خۆیان و لایه‌ندارییان بۆ پارتی بڵاوكردوه‌ته‌وه.
له به‌شێكی تری ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا، سۆران عومه‌ر ڕایگه‌یاندوه: له دانپیانیانی هۆكاری تیرۆركردنی د. هۆشیار ئیسماعیلدا، تۆمه‌تباره‌كه هۆكارێك ده‌ڵێت كه بڕوا پێهێنه‌ر نییه بۆ ئاسایش، هه‌ر بۆیه تۆمه‌تباره‌كانیان ڕووبه‌ڕوو نه‌كردوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خێزان و كچ و برایه‌كی د. هۆشیاردا.
٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٨:٤٤
News ID: 795039
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی د. هۆشیار ئیسماعیلی تیرۆركردووه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، زێرهڤانییهو لایه‌نگری پارتییه.