فەرماندەیەکی سوپای عێراق: بڕیارە لە ماوەی شەش مانگدا ئۆپراسیۆنی موسڵ کۆتاییبێت
نەجم جبوری فەرماندەی باڵای ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ ئاشکرایکرد بەگوێرەی ئەو خشتەیەی هێزە عێراقیەکان دیاریانکردووە ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لە ماوەی شەش مانگدا کۆتاییدێت.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : فەرماندەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەکرد چاوەڕواندەکات تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ سەرکەوتن لە شەڕی داعشدا ڕابگەیەندرێت و ڕێکخراوەکە لە عێراق تێکبشکێن.
جبوری ڕاشیگەیاندووە " لە سەرەتای ئۆپراسیۆنی موسڵدا ڕۆژانە داعش ٦٠ بۆ ٧٠ ئوتومبێلی بۆمبڕێژکراوی ئاڕاستەی هێزە عێراقیەکان دەکرد بەڵام ئێستا ڕۆژانە بە دوو بۆ سێ ئوتومبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشدەکرێت".
جبوری ڕایگەیاند لە ساڵانی نێوان ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٨دا قایمقامی قەزای تەلەعفەربووە لەوکاتەدا قەزاکە ڕووبەڕووی هێرشی ڕێکخراوی قاعیدەبووەوە بەهۆیەوە ژمارەیەکی هاوڕێ و ئەندامانی خانەوادەکەی کوژراون و لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی قەزاکەیان لەلایەن داعشەوە ژمارەیەکی دیکەی هاوڕێ و خانەوادەکەی کوژراون و ساڵی ڕابردوو داعش تۆماری ڤیدیۆی خنکاندنی پورزاکانی بڵاوکردووەتەوە.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دەستیپێکرد کە بە گەورەترین ئۆپراسیۆن دادەنرێت لە ماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا .
هێزە عێراقیەکان و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەدا ٦٠ ی پارێزگای نەینەوایان کۆنتڕۆڵکردەوە، لە ئێستاشدا هێزە عێراقیەکان لە پێشڕەویدان و ژمارەیەک گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.
٢٧ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٢:٤٦
News ID: 794620
نەجم جبوری فەرماندەی باڵای ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ ئاشکرایکرد بەگوێرەی ئەو خشتەیەی هێزە عێراقیەکان دیاریانکردووە ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لە ماوەی شەش مانگدا کۆتاییدێت.