ئه‌فغانستان: شه‌پۆلێكی سه‌رماو به‌فر 20 كه‌س ڕه‌ق ده‌كاته‌وه
به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رماو نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له ویلایه‌تێكی ئه‌فغانستان 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه زۆرینه‌یان منداڵن.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ولایه‌تی گۆزگان له باكوری ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رما و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه، له ناوچه‌ی دارزابی ئه‌و ویلایه‌ته 20 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتیشی: ئاستی به‌فربارین له‌و ناوچه‌یه گه‌یشتوه‌ته 50 سانتیمه‌تر و ناوچه‌كه‌ش كاره‌با و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكیی تێدا نییه، جگه له‌وه‌ش له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه ڕێگای سه‌ره‌كیی ئه‌و ناوچه‌یه گیراوه.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان چاوه‌ڕوانی باشبوونی دۆخی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ن تاوه‌كو له‌رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه هاوكاری بگه‌یه‌ننه دانیشتوانی ناوچه‌كه.
٢٦ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ٠٩:٤٤
News ID: 794352
به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رماو نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له ویلایه‌تێكی ئه‌فغانستان 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه زۆرینه‌یان منداڵن.