په‌یامی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بۆ دۆناڵد تره‌مپ
دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پیرۆزبایی‌یان له دۆناڵد تره‌مپ كرد.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : له‌په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپی كرد، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند، به‌ناوی گه‌ل و حكومه‌تی عێراقه‌وه پیرۆزبایی لێده‌كات، هیواشی خواستوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێزتربن و كاری هاوبه‌شی زیاتر له خۆ بگرێت.
هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یامێكدا وێڕای پیرۆزبایی له دۆناڵد تره‌مپ، ڕایگه‌یاندوه، هیوادارن پاڵپشتیه‌كانی وڵاتانی جیهان و ئه‌مریكا بۆ عێراق له شه‌ڕی دژی تیرۆردا به‌رده‌وام بن، چونكه تیرۆر ته‌نها هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر عێراق به‌ڵكو هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان.
لای خۆیه‌وه، سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌گه‌لی ئه‌مریكا كرد‌و
ڕاشیگه‌یاند، هیواخوازن چوار ساڵی داهاتوو ده‌ستكه‌وتی زۆر بۆ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌خۆوه ببینێت، به‌تایبه‌ت له‌پرسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
٩ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٥:٠١
News ID: 790862
دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پیرۆزبایی‌یان له دۆناڵد تره‌مپ كرد.