٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٩:٥٦
سعودیە پاداشی تاوانکاریەکانی بە ئەندامەتی لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ وەرگرت

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : رژێمی عەرەبستان پاداشی تاوانکاریە سامناکەکانی خۆی لە یەمەن بە ئەندامەتی لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ وەردەگرێ .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : رژێمی عەرەبستان پاداشی تاوانکاریە سامناکەکانی خۆی لە یەمەن بە ئەندامەتی لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ وەردەگرێ .

بە پێی راپۆری هەواڵدەریی سەداوسیما ، بەهرام قاسمی وتەبێژ و سەرۆکی ناوەندی دیپلۆماسی گشتیی و میدیایی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵامی بانگەشەی دەریاسالار کێڤین دۆنگان کاربەدەستی باڵای سەربازیی ئەمریکا لەمەڕ ناردنی چەک و موشەک لە لایەن ئێرانەوە بۆ یەمەن گوتی : ئەم جۆرە بانگەشە درۆیینانە لە کاتێکدا دێنەئاراوە کە بەپێچەوانەی رەخنە و گازندەی زۆر و ناڕەزایەتی ویژدانە بێدارەکانی کۆمەڵگای بەشەری و رێکخراوە جەماوەریەکان، ناردن و فرۆشتنی چەکی مەرگێهێنەر لە لایەن بەرهەمهێنەرانی چەک و چوڵ ، شەڕفرۆشان و سەوداچیانی مەرگ و نەمان ، بە عەرەبستانی سعودی هەروا درێژەی هەیە .

قاسمی هەروەها گوتی : رۆژانە ژمارێکی زۆر چەکی مەرگهێنەر ، بۆمب و موشەک ئەمریکی لە لایەن هاوپەیمانیی سعودی دەڕژێتە سەر کەسانی مەدەنی بێ تاوان ، ستەملێکراوانی یەمەن لە قوتابخانە و نەخۆشخانەکان و ماڵی خەڵک  کە جگە لە تاوانکاری جەنگیی ناوێکی دیکەی بۆ دانانرێ .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە رۆژانی رابردوودا خەڵکی جیهان شایەتی بەرزبوونەوە و توندبوونی پەلاماری دڕندانەی ئاسمانیی رژێمی سعودی بۆسەر گەلی یەمەنن ، گوتی : ریاز بەپشتیوانی هەندێ دەسەڵات  ، درێژە ئەدات بە تاوانکاریە سامناکەکانی خۆی و مخابن پاداشی کوشتار و مرۆڤ سووتاندن بە داکۆکی لە ئەندامەتی لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان وەردەگرێ ، کارەسات و تراژدیایەکی تاڵ کە بۆ هەمیشە وەک پەڵەی  ڕەش لە مێژووی مرۆڤایەتی دا تۆمار دەکرێ .
......
300