٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:٢٦
گیرانی ئەندامانی تۆڕی ویزەی ساختە لە ئێراق

وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زانیارییەک دا باسی گیرانی ئەندامانی تۆڕی ویزەی ساختەی ئێراقی کرد .

وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زانیارییەک دا باسی گیرانی ئەندامانی تۆڕی ویزەی ساختەی ئێراقی کرد .


بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ئاگاداری نامەی ڕۆژی یەکشەممەی دا ڕایگەیاند  بە پێ و شوێن گرتنی زانیاریی هێزی ئاسایشی ئێران، چەند تۆڕی ساختەکاری لە ویزە و سەنەدوبەڵگەی ڕەسمی کە کەڵکی ناڕەوا لە هەست و سوزی  خەڵک بەرامبەر بە ئیمام حسێن (ع) وەردەگرن و ویزەی ئێراق بۆ ڕۆژانی چله ی  حسێنی ساختە دەکەن، ناسراون و گیراون.

لە ئاگادارینامەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕاگەیەندراوە  لەم تۆڕانە ژومارێکی زۆر موهری ساختە دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەر داگیراوە و هەروەها ژومارێکی زۆر ویزەی ساختەی دەرکراوە بۆ هات و چۆ بەرەو ئێراق لە ئەربەعینی حسێنیش دەستی بەسەر گیراوە.

......

300