٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٩
بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنی سوپای سووریا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵاتەکەی

سوپای سووریا چەند ناوچەی دیکەی وڵاتەکەی لەچنگی تاقمە تیرۆریستییەکان رزگار کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا سانا، سوپا و هێزی جەماوەری سوریا لە درێژەی  پێشکەوتنیان لە حەڵەب ناوچەی تەپە بازو  لە نیزیک زانکۆکانی سەربازی حەڵەبیان لە هەبوونی تیرۆریستان  پاکتاو کرد.

سوپای سوریا هەروەها مەزراکانی باکووری ڕۆژاوای خان شێخ لە عوتەی ڕۆژاواییان  ئازاد کرد  . لەم ئۆپراسیۆنە لانیکەم پەنجا تیرۆریست  کوژران.

بەسەرکەوتنی سوپای سوریا لە خان شێخ ، دابین کردنی ئاسایشی  جاددەی نێودەوڵەتیی دیمەشق - قونەیتەرە  کەوتە دەستی هێزەکانی سوری  .

لە پارێزگەی دەرعا لە باشووری سوریاش هەواڵەکان باسی ئەوە دەکەن  سوپای سوریا چەندین تیرۆریستیان لە شارۆچکەی عەباسیەی دەرعا کوشتووە  .

سوریا لە مارسی دووهەزارویازدەوە بەرەوڕووی قەیرانی هاتنی تیرۆریستانی بیانی بۆ نێو ئەم وڵاتە بووە.

ئەمریکا، عەرەبستان، قەتەر و تورکیا بەشێوەی جۆربەجۆر لە تیرۆریستان لە سوریا داکۆکی دەکەن .
......
300