به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وبە گێڕانەوە لە بنکەی هەواڵدەریی شەفەق نیوز فەرماندەرایەتی ئوپراسیونی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند خۆکوژێک کە پشتوێنی تەقەمەنی پێ بوو خۆی لە دەڤەری پردی ئەلجادریە لە ناوچەی ئەلقادسیە هەڵکەوتوو لە ناوەندی بەغدا تەقاندەوە کە بووە هۆی کوژرانی دوو کەس و بریندار بوونی چوار کەسی دیکە .
هەوڵی هێزە ئاسایشیەکانی ئێراق بۆ بەرگرتن لە و تەقینەوانە بووە هۆی ئەوەی تا پەلاماری خۆکۆژی قوربانی زۆرتری لێنەکەوێتەوە .
بە وتەی سەرچاوە ئێراقیەکان ئەو پەلامارە کوبوونەوەی تازیەداری حسینی کردووە ئامانج .
ڕۆژی شەمە ش بە دوای تەقینەوەی ئەنجامدەرێکی خۆ کوژی ئەندامی داعش لە ڕێ و ڕەسمی تازیەداری لە ناوچەی شەعبی ئێراق دەیان کەس کوژران ....
کۆتایی کورتە نامە/310