١٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٢:٣٣
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی سیاسەتەکانی گشتیی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند

رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە بەڕێوە بردنی بڕگەی یەکی بنەمای سەدودەی یاسای بنەڕەتی سیاسەتەکانی گشتیی هەڵبژاردنەکانی کە دوای ڕاوێژکاری لەگەڵ کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نێزام دیاری کراو ە، ڕایاگەیا

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی نوسێنگەی ریبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، حەزرەتی ئایەتۆ ڵڵا هوڵعوزما خامنەیی ڕۆژی شەممە دەقی سیاسەتەکانی گشتیی هەڵبژاردنەکانیان لە هەژدە بڕگە بە سەڕۆکانی دەزگەی سێیانە وسەرۆکی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نێزامی ئێران ڕاگەیاند .

لە یەکێ لە بڕگەکانی ئەم ئاگاداری نامەیەدا هاتووە : دیاری کرانی بنکەکانی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامی و شەوراکانی ئیسلامی شار و گوند، بەپێی حەشیمەت و پێداویستی فەرهەنگی ، بەچەشنێک کە دە رفە ت و دە رە تانی شیاو بۆ بە ڕێوە بردنی  هەڵبژاردێکی داد پەروە رانە ژێک بێت و وهەروەها  خەڵک بتوانن بەربژارەکان بە باشی  بناسن .

رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی هەروەها لەسەر قەدەغەی به شداری هێزە چەکدارەکان، دەزگای سێیانە برێتی لە وەزاڕەتخانەکان و دەزگاکانی هاوپێوەند بەوان، دەزگاکانی ئیتلاعاتی وئەمنیەتی ، ڕێکخراوەکان ، وکۆمپانیاکانی دەوڵەتی ورێکخراوەکانی گشتیی لە دەستە بەندی کردنی سیاسی وجناحی هەڵبژاردنەکان ولاینگری وپشتیوانی لە داواکاران جەختیان کرد.

لەم ئاگاداری نامەیەدا هەروەها هاتووە": بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ، مەجلیسی شەورای ئیسلامئ ، مەجلیسی خۆبرەکانی ڕیبەری وشەوراکانی ئیسلامی شار وگوند ،لەلایەن وەزاڕەتی ناوخۆ ولەژێر چاوەدێری شاندی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی هەڵبژاردنەکان بە سەرۆکیەتی وەزیری ناوخۆ دیاری دە کرێ - کە داڕشتی ئەم شاندە وئەرکەکانی وهەروەها پێک ەات و  ئەرکی شاندە کانی بەڕێوە بەرایەتی پارێزگایی وشارستانی یاسا روون دە کاتە وە ....

کۆتایی کورتە نامە/310