٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٣٥
دەیان کوژراوو بریندار لەئاکامی پەلاماری تیرۆریستەکان بۆسەر شاری "حەڵەب"ی سووریا

لەئاکامی پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستەکان بۆسەر شاری "حەڵەب"ی باکووری سوریا دەیان کەسی سیڤیل کوژران و بریندار بوون .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لە پەلاماری بە هاوەن و مووشەکیی ڕۆژی  پێنج شەممەی تیرۆریستەکان بۆسەر گەڕەکی  جەمیلە  لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب ، هەشت شارومەندی  سوری کوژراون و 55 کەسی دیکەش بریندار بوونە کە حاڵی  هەندێ لە برینداران شپرز راگەیەندراوە.

لەم کردەوە تیرۆریستییە زیانێکی زۆر گەیشتووەتە ماڵی شارومەندان و ژێرخانەکانی گشتی .

لەلایەکی دیکەوە  سوپا و هێزی سوری لە درێژەی پێشکەوتن لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەڵەب، ناوچەی بوستان پاشای شاری حەڵەبیان لە تیرۆریستەکان  وەرگرتوەتەوە.

لەم ئۆپراسیۆنە ژومارێک لە تیرۆریستان کوژراون و بریندار بوونە .

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە لەبەر تەقینەوەی ئۆتۆموبیلی بۆمب ڕێژکراو  لە بوارگەی ئەتمە لە سنوورەکانی تورکیا و سوریا سی و پێنج کەس لە هێزەکانی ناسراو بە سوپای ئازادی سوریا کوژراون .

تاقمی تیرۆریستیی داعش  بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ گرتووە.

سوریا لە مارسی 2011ەوە تائێستا بەرەوڕووی قەیرانی هاتنی تیرۆریستانی بیانی بۆ نێو ئەم وڵاتە بووەتەوە ....

کۆتایی کورتە نامە/310