به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سەردار سەرتیپ " حسێن سەلامی " جێنشینی فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنجشەمە لە ساڵهاتی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی باکووری ئێران لە ساری جەختی کرد ئەمڕۆکە دوای چەن دەیە دوبارە جاهلیەت و نەزانین بە شێوەی مودێڕن لە ناوچە دەرکەوتووە و هەموو موسوڵمانان دەبێ بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی لە هەمبەر پەلاماری دوژمنانی ئیسلام و قورئان خۆڕاگری بکەن .
جێنشینی فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران وتیشی خەباتگێڕانی ئیسلام چە لە ئێران و چە لە یەمەن بەحرەین لوبنان سوریا و ئەفغانستان و پاکستان و ناوچەکانی دیکەی جیهانی ئیسلام بە خەباتی خۆیان لە هەوڵ دان تا ڕێگای دزە کردنی دوژمنانی ئیسلام دابخەن .
سەردار سەلامی بۆ خەبات بە دژی دوژمنان و پیلانی ئەوان وتی ئەمریکا ئیسرائیل و بڕێک لە وڵاتانی ئوروپایی یەکگرتووی ئەوان بەردەوام بە ئاواتی لەناو بردنی ئیسلام و نیزامی ئیلامین بەڵام هەرگیز بە ئاواتی خویان ناگەن ....
کۆتایی کورتە نامە/310