بە پێی نووسراوەی بنکەی هەواڵیی ئەلیوملسابع " ئەحمەد ئەبولغەیز " سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی پێنجشەمە داوای لە توکیا کرد کە ڕێز بگرێت لە سەروەری خاکی ئێراق و دووری بکات لە وتەکان و کردەوەگەلێک کە ئاڵۆزی زۆرتر دەکات .
لە هەمان حاڵدا مەحموو د عەفیفی وتەبێژی سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەەربیش ڕۆژی پێنجشەمە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی کۆمکاری عەرەب بە نیگەرانی دۆخی ئاڵۆز و قەیراناوی نێوان تورکیا و ئێراق پێی و شوێن دەگرێت .
مەحموود عەفیفی ڕایگەیاند کۆمکاری عەرەب ئومێدی هەیە بە بڕیارنامە دەرکراوەکان لە کونفڕانسی سەرانی عەرەب لە موریتانی لە 8 سێپتامبر و بەردەوام نەبوونی قەیران .
ئیبراهیم ئەلجەعقەری وەزیری دەرەوەی ئێراق و سەرۆکی شاندی ئەو وڵاتە لە دانیشتنی کۆمکاری عەرەب لە موریتانی داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد دەوڵەتی تورکیا بۆ چوونە دەری هێزەکانی لە خاکی ئێراق بخاتە ژێر گوشار .
تورکیا سەدان هێزی سەربازی خۆی بە شێوەی نائاسایی لە کۆتاییەکانی 2015 تا ئێستا لە بنکەی سەربازی بەعشیقە لە باکووری مووسڵ پارێزگای نەینەوای ئێراق بە بیانوی بەرەنگار بوونەوەنی تێرۆرستان جێگیر کردووە .
دەوڵەتی ئێراق هەر لەو بارەوە سکاڵای لای ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و کۆمکاری عەرەب بەرز کردووەتەوە بەڵام ئانکارا هەروا لە بردنە دەری هێزەکانی لە خاکی عێراق خۆ دەبوێرێت ...
کۆتایی کورتە نامە/310