ە پێی بەیاننامەیەک کە"ئەنجومەنی باڵای سیاسی" ، دەزگەیەک کە ئەنساروڵاو هاوپەیمانەکانی واتە لایەنگرانی عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن لەکۆتایی مانگی ژولای پێکیانهێنا، بڵاوی کردۆتەوە، حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانیی داگری ٢٧ وەزیری جێگیر لە سەنعا دەبێ و عەبدولعەزیز بن حەبتور(سەرۆک وەزیران) سەرۆکایەتییەکەی لەئەستۆ دەبێ.
ئەو دەوڵەتە هاوتەریب لەگەڵ دەوڵەتی هەڵاتوو و لەکارکشاوەی یەمەن بەسەرۆکایەتی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری هەڵاتووی ئەو وڵاتە پێکهات کە لە عەدەن لەباشووری یەمەندا جێگیرە.
بن حەبتور مارسی٢٠١٥ کاتێک کە هێزەکانی بزووتنەوەی ئەنساروڵا، عەدەنیان خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیان، قایمقامی ئەو شارە بوو و ئێستا ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی عەلی عەبدوڵا ساڵح ناسراو بە کۆنگرەی جەماوەرە.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٥٤
News ID: 783636
ئەنجومەنی باڵای سیاسی لە یەمەن حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانی پێکهێنا.