به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاردانەوە بە ڕاپۆری بان کی مون سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران وتی: وەها ڕاپۆرگەلێک لەبنەڕەتەوە و بەشێوەی ماکی، ئیرادو کەمایەسی بنەماییان هەیە، و بۆیە هیچ بەهاو بایەخێکیان نییە.
قاسمی هەروەها وتی: گرینگترین و جیددیترین ئیرادی بنەمایی ڕاپۆرەکەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەوەیە کە دەقی ئامادەکراو بەگوێرەی بڕیارنامەیەکی زاڵمانە، نادادگەران و بەتەواوەتی سیاسی و بەئامانج گەلی تایبەت ئامادە کراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشی داگرت لەسەر ئیرادەی تاران بۆ بەرزکردنەوەی مافی شارومەندان بەگوێرەی بنەما پێشکەوتووە ئیسلامییەکان و یاسای بنەڕەتیی ئێران، جیا لە کایەو تەماحکارییە باوە سیاسییەکان لەبەشێک لە وڵاتاندا، و وتی: ئەو ڕاپۆرە، دادەوانییەکی نادادگەرانە، یەکلایەنەو ناڕاست لەمەڕ ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران دەخاتەڕوو و هەلی لێکدانەوەو شیکارییەکی بێلایەنانە، دادگەرانەو داڕێژراو لەسەر بنەمای ڕاستییەکانی لەدەست داوە.
قاسمی لەهەمان کاتدا وتی: لەحاڵێکدا کە زۆرێ لەناوچەکانی جیهان بەتایبەت لەخۆرهەڵاتی ناوەراست بەهۆی شەڕە زاڵمانەکان لەبارودۆخێکی نالەباری مرۆیی بەدژواری دەژین، درێژەی سیاسی کاریەکان و دەکارگرتنی پێوەرە دووفاقییەکان لەڕاگەیشتن بە دۆخی مافی مرۆڤی وڵاتان و چاونوقاندن لەڕووی کوشتاری ژنان و منداڵانی بێتاوان لە وڵاتێکی وەک یەمەندا، بێ متمانەیی کۆمەڵگای جیهانی بەڕێکخراوی نەتەوەکانی لێ دەکەوێتەوە.
بان کی مون سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نوێترین ڕاپۆری خۆی بۆ کۆگەی گشتیی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران، وشداری داوە.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٥٥
News ID: 783613
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: راپۆری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، بێ بایخ و پڕووپوچە.