به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەم حاڵەشەوە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ئەم ناوەندە جیهانییە درێژە دەدات بە هەوڵ و تێکۆشانی بێ وچانی خۆی لە پێناو دیتنەوەی ڕێچارەیەکی سیاسی.
دیمیستۆرا لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن نووسینگەکەیەوە بڵاو بوویەوە وتی: نەتەوە یەکگرتووەکان هەرگیز خەڵکی سووریا بە تەنیا ناهێڵێ تا شەڕی پڕ لە توند و تیژی لەم وڵاتە کۆتایی دێت.
نووسینگەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا لە بەیاننامەکەیدا وتی: دیمیستۆرا کە هیوادار بوو بەوەی کە ڕێککەوتنامەی ئاگربڕ یارمەتیی بووژانەوەی دانوستانە ڕاگیردراوەکانی ئاشتی بدا، لەوەی کە دانوستانی دوو لایەنی ئەمریکا و ڕووسیا سەبارەت بە کۆتایی هاتنی شەڕ و پێکدادان بەتایبەت لە حەلەب و هەروەها بە گشتی لە سەرانسەری سووریا ئاکامێکی ئەرێنی نەبووە، تەواو بە داخە.
جۆن کێربیی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشتر بڕیاری واشینگتۆن سەبارەت بە هەڵپەساردنی دانوستان لەگەڵ مۆسکۆ سەبارەت بە سووریای ڕاگەیاند و بە تۆمەتبار کردنی ڕووسیا بە توندتر کردنەوەی پەلامارەکانی وتبووی: لە ڕەوشی هەنووکەدا دانوستانی دوو لایەن هیچ کاریگەرییەکی لە سەر بەرتەسک کردنەوەی توند و تیژی لە سووریادا نییە.
بەڵام ڕووسیا داخ و مەخابنی دەربڕیوە بەرامبەر بەو بڕیارەی ئەمریکا و واشینگتۆنی تۆمەتبار کردووە بەوەی کە هەوڵ دەدات بەرپرسایەتی شکست هێنانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ بخاتە ئەستۆی مۆسکۆ.
بەم حاڵەشەوە، نووسینگەی دیمیستۆرا پێی داگرت کە هێزی تایبەتی ئۆپراسیۆنی مرۆڤدستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا درێژە دەدات بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی لە پێناو گەیاندنی بە بێ کێشە و گرفتی کەل و پەل و ڕاژەکاریی فریاگوزاری بە خەڵکی لاشەڕی مەدەنی لێقەوماو لە سووریادا....
کۆتایی کورتە نامە/310
٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٤٥
News ID: 783376
ستێفان دیمیستۆرای نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا داخ و مەخابنی دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری ڕۆژی دووشەممەی ئەمریکا لە سەر هەڵپەساردنی دانوستانی لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە توند و تیژییەکان لە سووریا.