٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٢٠
دیداری بەرپرسانی هێزی ئینتزامی لە گەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاسایشی بە بنەمای سەرەکی گەشە و پێشکەوتنی ئێرانی ئیسلامی زانی .

 بە  گوێرەی    ڕاپۆڕتی   ماڵپەڕی   راگەیاندنی   ڕێبەری    باڵای  شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران ،  حەزرەتی   ئایەتوڵڵا   عوزما  خامنەیی    ڕێبەری  باڵای  شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران ئەمڕۆ   سێشەمە  لە  دیداری   فەرماندەران  و  بەرپرسانی   هێزی  ئینتزامی  کوماری  ئیسلامی  ێئران ( پۆلیس ) ئاسایشی  بە  واتای   ئاسایشی  دەرونی   و  ئاسایشی   گشتیی  کۆمەڵایەتی   زانی  و  فەرموشیان  لە   کاتی  نەبوونی  ئاسایش    توانایی  و لێهاتوویی     لە  نێوان  کەسانی  کۆمەڵگا  و ئیمکانی  چالاکی   جۆراوجۆری   ئابووری  فەرهەنگی   سیاسی وخزمەتگوزاری  لە بەین  دەچێت .

حەزرەتی  ئایەتوڵڵا  خامنەیی  وێڕای  جەخت  کردن  لەسەر  ڕۆڵی  گرینگی هێزی   ئینتزامی  لە  دامەزراندنی ئاسایش فەرمووی  توانایی  ئامادەیی هێزی  ئینتزامی و ئیرادە  و ئیمانی فەرمانبەرانی  ئینتزامی  دەبێ  ڕۆژ  لە دوای  ڕوژ  گەشە  بستێنی  .

ڕێبەری  باڵای  شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران  ئاسایشی  هۆی   پەرە  سەندنی  ئیمانی  بڕواداران  زانی و  فەرموویان هێزی  ئینتزامی  گرینگترین   بنەمای    ئاسایشی  ئێرانە  هەڵبەت  ئەو بنەما گەورە  ئاسایشە  ،  هێزی  مرۆیی  کە  زۆربەیان     لێهاتوو  و  شەریف و زەحمەتکێشن  پێکی  دێنن   و  دەبێ  بەردەوام  ئیرادە  و  ئیمان  و  ورەی  ئەو  هێزانە   هێزمەندتر  بکرێت  .

فەرماندەری   گشتیی  هێزە   چەکدارەکانی  ئێران  هەروەها  وێڕای  ئاماژە  بە  گۆڕینی  خێرای  بەشە  جۆراوجۆرەکان  بۆ  وێنە   پێشکەوتنەکانی زانست  و  تەکنۆلۆژیا  ،  پێویستی  پەرەی  ئامادەییەکان  و  توانییەکان  ، ناسین  و ئەنجامدانی  بە  تەواویی  ئەرکەکان  و  دیاریکردنی  وردی  چالاکیەکان و خزمەتگوزاری  بۆ   خەڵک  لە   مێدیاکان لە  پێناو  دابین  و  بەر  کردنەوەی  ئاسایشی  ئێرانی    وەبیر   هێنایەوە ....

کۆتایی کورتە نامە/310