به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ه‌حمه‌د قاسم خان، کارناسی پرسی کوردکان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بە هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی وت: ئه‌مریکا به بێ ئاوڕدانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی تورکیا درێژه ده‌دات به پشتیوانی له کورده‌کانی سووریا.
ناوبراو سه‌باره‌ت به درێژه‌ی هاوکاری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێزه کوردییه‌کانی سووریا وتی: هه‌موو وڵاتانی گیرۆده له قه‌یرانی سووریا ده‌یانه‌وێت پێش له ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ڕه‌قه ڕۆڵی خۆیان دیاری بکه‌ن. پشتیوانی ئه‌مریکا له کورده‌کانیش له‌م پێناوه‌دایه.
ئه‌م کارناسه سه‌باره‌ت به پشتیوانی نه‌کردنی ئه‌مریکا له پێشڕه‌وی کورده‌کان له باکووری سووریا و جه‌خت له‌سه‌ر یارمه‌تی به کورده‌کان له کۆنتڕۆڵ کردنی دووباره‌ی ڕه‌قه وتی: ئه‌مریکا چیتر پێویستی به YPG له باکووری سووریا نییه و ده‌یه‌وێت یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل به‌ره‌و ڕه‌قه بچن و بنکه‌کانی خۆیان له‌وێ به‌هێز بکه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د قاسم خان ئاماژه‌شی کرد به مه‌یلی کورده‌کان بۆ درێژه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا چونکه به وته‌ی کورده‌کان له ئێستادا 600 کیلۆمه‌تر له سنووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا که حه‌شیمه‌تێکی که‌می کورده، له ده‌ره‌تان دایه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت درێژه بده‌ن به یارمه‌تی پشتیوانی کردنی ئه‌مریکا بۆ کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که. ...
کۆتایی کورتە نامە/310
٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٣:٠٤
News ID: 783173
ئه‌حمه‌د قاسم خان، کارناسی پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و کورده‌کان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕەیە کە ئه‌مریکا له باکووری سووریا پێویستی به کورده‌کان نییه به‌ڵام بۆ پاککردنی ڕه‌قه درێژه ده‌دات به پشتیوانی کردنی ئه‌وان.