به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عەلیڕەزا رەشیدیان پارێزگاری خوراسانی ڕەزەوی لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، لە دیدار لەگەڵ عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سوریا لە سەر درێژەی داکۆکییەکانی ئێران لە دەوڵەت و گەلی سوریا لە شەڕ بە دژی تیرۆریزم پێداگری کرد .
عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی سوریاش لەم دیدارە دا لە پاوەجێیی ئێران لە تەنیشت گەل و دەوڵەتی سوریا ڕێزی گرت و داوای بەهێزبوون و پەرەی هاوکارییەکانی دوو لایەنەی نێوان دیمەشق و تارانی کرد .
چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزگاری دیمەشق و وەزیری ئابووری سوریا لە بەرنامەکانی دیکەی عەلیڕەزا ڕەشیدیان پارێزگاری خوراسانی ڕەزەوی لەسەفەر بۆ سوریایە.
بەپێی هەواڵێکی تر لە سوریا ، تاقمەکانی چەکداری شارۆچکەی قودسیا و ئەلهامە لەباکووری ڕوژاوای دیمەشق بەرەو پارێزگەی حەما و ئەدلەب دەگوازرێنەوە.
بڕیارە نیزیکەی چوارسەد تاقمی چەکدار هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان بۆ پارێزگەکانی حەما و ئەدلەب لە ناوەند و باکووری ڕۆژاوای سوریا بڕۆن.
تاقمە چەکدارەکان لە قودسیا لەگەڵ دەوڵەتی سوریا ڕێککەوتننامەی ئاشتی و کۆتایی تێکهەڵچوونەکانیان مۆر کرد بوو بەڵام لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندین جار بنکەی سوپا و شارومەندانیان دایە بەر پەلامار که بووە هۆی کاردانەوەی سوپای سوریا....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٥٧
News ID: 783122
پارێزگاری خوراسانی ڕەزەوی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سوریا لە دیمەشق دیداری کرد و دوولایەن سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەیی وتووێژیان کرد .