به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وەزارەتی کۆچبەری ئێراق ڕایگەیاند بە پێی دوایین ئامارەکان 64 هەزار و 325 کەس دوای ئازاد کرانی شارەکانی پارێزگەی ئەنبار لە ڕوژاوای ئێراق ، گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان .
یەکەمین بەشی ئاوارەکانی ئێراق لەساڵی 2006 و بە هەڵگیرسانی شەڕی فیرقەیی لەم وڵاتە پێکهات کە بە دەستێوەردانی وڵاتانی ڕۆژاوایی - عەرەبی لە ساڵانی ڕابردوو، ژومارەی ئاوارەکانی ئەمساڵ گەیشتووەتە زۆرتر لە چوار ملوێن کەس .
بە گەیشتنی تاقمی تیرۆریستی - تەکفیری داعش بۆ ئێراق و داکۆکی وڵاتانی عەرەبی ڕۆژاوایی لەم تاقمە تیروریستییە، هەندێ شاری عێراق شایەتی بەشێکی بەربڵاوی ئاوارەکان بوون.
سەرچاوەکانی ئاسایشی لە ئێراق ئەمڕۆ باسی تەقینەوە لە باشووری بەغدایان کرد.
لەبەر ئەم تەقینەوەیە چوار کەس کوژران و یازدە کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەشکستی داعش لە پارێزگەکانی سەلاحەدین و ئەنبار، پەلاماری تیرۆریستی لە پێتەختی ئەم وڵاتە پەرەی سەندووە.
ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرلەمە ڕایگەیاند بوو کە توندوتیژییەکان لە بەغدا ئەمساڵ پەرەی سەندووە و پێتەختی ئێراق زۆرترین ئاماری توندوتیژییەکان لەم وڵاتەی هەیە.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٠٦
News ID: 783090
دوای دامەزرانی ئاسایش و سەقام لە هەندێ ناوچەی ئێراق، هەزاران بنەماڵەی ئێراقی گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان .