به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی؛ حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی لە دیداری ئەندامانی ناوەندی راپەڕاندنی کۆنگرەی شەهیدانی پارێزگەکانی کۆهکیلوییە و بویرئەحمەد و خۆراسانی باکوور کە دووشەممە ٢٦ی سێپتەمبەر بەڕێوە چوو، ئامانج لە شەڕی نەرم و نهێنیی دوژمنی بە" دوور خستنەوەی خەڵک لە گۆڕەپانی جەهاد و خۆراگری، ئاوڕنەدانەوەیان لە ئارمانجەکان و زاڵ بوون بە سەر کەشی هزری و دەروونی وڵاتدا" زانی. حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی فەرمووی: گەلی ئێران بە خۆڕاگری و بەرخۆدانی خۆی، زلهێزانی جیهانی لە گەیشتن بە زۆرێک لە ئامانجەکانیان هیوابڕاو کردووە.
حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی هەروەها فەرمووی: زاڵێتیخوازان بە ئامرازی جۆربەجۆر، پڕوپاگەندەی یەکجار زۆر و بەربڵاو و بێژەرانی بەکرێگیراو و هەروەها گوشاری ئابووری، سیاسی و ئەمنی، هەوڵ دەدەن گەلی ئێران هیوابڕاو بکەن تا گۆڕەپانی خەبات بەجێ بێڵن.
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی هەروها بە پێداگری لە سەر پێویستیی لێک درانەوە و کرانەوەی ڕەهەندە گرینگ و شی نەکراوەکانی شەڕی داسەپێندراو، وتی: بەرەڤانیی پیرۆز شەڕێکی نێودەوڵەتی دژ بە ئیسلام و دەسەڵاتدارێتیی ئیسلام و ئیمام خومەینی(رە) بوو و یەک بەرە و لەشکرێکی بەربڵاو، سەدامی بەعسیی چارەڕەشی بێ عەقڵ و ئاوەزی پشتیوانی دەکرد، کەوایە لاوی ئەمڕۆ دەبێ بزانێ ئەو کەسانەی توانیان وڵاتەکەمان لەو بەڵا و موسیبەتە ڕزگار کەن، کێ بوون و چۆن ژیانیان دەکرد.
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، شەهیدانی بە سەرلوتکەکانی ئەخلاقی ئیسلامی و سەرچەشنێک بۆ بەرەی لاو" هێنایە ئەژمار و وفەرمووی: هونەرمەندان دەبێ بۆ نیشان دانی سیمای ڕووناکی شەهیدان بە لاوان بێنە مەیدانەوە و بە ڕێگا و شێوازی جۆربەجۆر بەتایبەت لە ڕێگای هونەری نووسین و بەرهەم هێنانی کتێبی کورت و سەرنج ڕاکێش، راستییەکانی ژیانی شەهیدان بە بێ گەورە کردنەوە و بە قەڵەمێکی جوان و پاراو بخەنە بەرچاو.....
کۆتایی کورتە نامە/310