به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەرچاوە مەیدانییەکانی سووریا ڕایانگەیاند، یەکەکانی سوپای سووریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە هێرشێکی بەرفراوان و خێرا بۆسەر مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە شاری دێرەزوور هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، تەپۆلکەی ئۆم عەبود لەو شارەیان لە چنگ داعش ڕزگار کرد.
لەو هەڵمەتەدا، ژمارێک تیرۆریستی داعشی کوژران و بریندار بوون.
یەکەکانی سوپای سووریا هەروەها پەلاماری گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆسەر ناوچەی مەقابر و گەڕەکی عورفی لە دێرەزووریان بەرپەرچ دایەوەو ژمارێک تیرۆریستیان کوشت.
شاری خاوەن نەوتی دێرەزوور لەساڵی٢٠١٤وە لەگەمارۆی تیرۆریستانی داعش دایەو یارمەتی گەیاندن بە دانیشتووانی ئەو شارە تەنیا لەڕێی هاویشتنی بارەکانی یارمەتی لەلایەن فڕۆکە بارییەکانەوە ئەنجام دەگرێ.
هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها مۆڵگەکانی گرووپە ڕەشەکوژەکان لە شاری دەرعا لەباشووری سووریایان کردە ئامانج کە لەئەنجامدا ژمارێک لەوان کوژران.
هەواڵدەریی فەرانسەش ئەمڕۆ شەممە لە حەڵەب هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا ڕاپۆری دا؛ هێزەکانی سوپای سووریا لەحاڵی چوونەپێش بەرەو ناوچەی ڕۆژهەڵاتیی شاری حەڵەبن.
کەناڵی ئەلعالەمیش هەواڵی ڕوودانی شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان سوپای سووریاو تیرۆریستان لەناوچەکانی "سولەیمان حەڵەبی و بوستان باشا"ی سەربە حەڵەبی ڕاگەیاند.
هەروەها لەئاکامی تێگیرانی ڕۆکێتێکی تیرۆریستان لە گەڕەکی ئەلمەیدان لە حەڵەب ، ١٤ کەسی سیڤیل بریندار بوون....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:١٥
News ID: 782708
سوپای سووریا بەدرێژەدان بە هەڵمەتی دژ بەداعش لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە و بەڕزگارکردنی ناوچەگەلێک کە لەبندەستی ئەو تاقمە ڕەشەکوژەدا بوون، ژمارێکی لی کوشتن.