١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٤:٠٧
شیکاریی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە سیاسەتەکانی واشنگتۆن لەبارەی ئێرانەوە

جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ؛ واشنگتۆن ڕەزایەتی هەیە لەمەڕ چۆنیەتی پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنییەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی لەگەڵ گرووپی پێنج کۆیەک بەڵام تاران پێی وایە واشنگتۆن پێبەند نەبووە بە بەڵێنییەکانی.

جان کەری کە ڕۆژی هەینی لەدانیشتنێک لەژێرناوی"جڤینی ئەندێشەکان" لە دامەزراوەی ئەتلەنتیک و ئەسپێن قسەی دەکرد، وتی: لە دانوستانە ناڤۆکییەکان لەگەڵ ئێران، ڕوون و ئاشکرا بوو کە ئێران دەیەوێ لە بایکۆتەکان ڕزگار ببێ، ئێران وای هەست دەکرد کە دەسڕاگەیشتن بە چەکی ناڤۆکی ئەو گشتە ماندووبوونە هەڵناگرێ. ئەو لێدوانانە دوو لایەنی جیاواز ولەهەمان کاتدا ئامانجمەند و پێکەوەلکاوی هەیە.

جان کەری لەڕاستیدا هەوڵیەتی لە کارنامەی ئۆباما بەرەڤانی بکاو ئاساییە کە لەبارەی هەر ڕووداوێک ، بۆچوونی یەکلایەنەی خۆی بخاتەڕوو، بۆیە هیچ هۆیەک لەئارادانییە کە ڕاستییەکان بێژێ. ئەوە، هەمان خاڵە کە لە بۆچوونی یەکەمی لێدوانەکانی کەریدا هەیە، بەڵام بۆچوونێکی دیکەی ئەو لێدوانانە، دانپێدانانی ناوبراو بە بێ متمانەییە کە لەئارادایە.

خاڵی ڕاست ئەوەیە کە ئێران تەنیا وابیرناکاتەوە کە ئەمریکا، پەیمان شکێنە و جێی متمانە نییە بەڵکوو بەسەنەدو بەڵگەوە دەڵێت کە ئەمریکا پێبەند نەبووە بە بەڵێنییەکانی و بەو ناسیارییەی کە سەبارەت بە ئەمریکا هەیەتی، بێ متمانەیە.

جان کەری ئیدیعا دەکات کە واشنگتۆن پێبەند بووە بەهەموو بەڵێنییەکانی، و تەنانەت زیاتر لەبەڵێنییەکانیشی. جان کەری وتی: لایەنی ئێرانی وابیردەکاتەوە کە ئێمە بەڵێنیەکانمان جێ بەجێ نەکردووەو لەبەرئەوەی بانک گەلی زیاتر و مەزنتر لەگەڵیاندا هاریکاریان نەکردووە، دڵیان لێمان هێشاوە.

بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەرسوڕانێکی حیساب بۆکراوداو لە شیکردنەوەی ئەو بابەتەدا هەوڵی دا، ئەو بابەتە بەوجۆرە پێشان بدات کە گرفتی ئێران، پەیمان شکێنی ئەمریکا نییە بەڵکوو پرسی سەرەکی ، ئەو کێشەوگرفتانەن کە بەئیدیعای ناوبراو لە ئێراندا هەیە. کەری ئیدیعای کرد:"...کێشەو ناکۆکی ناوخۆیی لەئێراندا هەیەو من پێم وایە حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، هەوڵی زۆری داوە هەتا لەگەڵ جیهاندا بکەوێتە تەعامول و هاریکاری، بەڵام هێزگەلێک لەو وڵاتەدا هەن کە پێش بەو کارە دەگرن. بۆیە، پرسی ئێران هەروا ئاڵۆزکاوە..." ئەو لێدوانانە لەڕاستیدا شیکارییەکی بەپچێەوانەیە لە پرۆسەیەکی سیاسی.

ئەمریکا زۆر پێویستی بەوە هەیە خۆی بەلایەنی سەرکەوتووی ڕێککەوتنە ناڤۆکییەکە پێشان بداو لەو ڕوانگەوە دەیەوێ ڕێککەوتنی ناڤۆکی وەک دەسکەوتێک بۆ سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا لەپێناو پێش گرتن بە دەس ڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی پێشان بدات.

ئەمریکا لەهەمان کاتدا، و لەپاسادانی پەیمان شکێنییەکانی و خۆدزینەوە لەو ڕەخنە و گازندانەی لەمەڕ چەند هەڵوێستیی لە سیاسەتی ئەمریکادا هەیە، هەوڵیەتی ئێران بەتاوانبار پێشان بداو دەڵێ، ئێران هەندێ کار لەناوچەدا ئەنجام دەدات و ئێمەش بەئاشکرا لەگەڵیاندا نەیارین.

داکۆکی ئێران لە موقاوەمەی فەلەستینی و حیزبوڵاو داکۆکی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سووریاو بەهێزکرانی توانای مووشەکیی ئێران و نەیارەتی ئێران لەگەڵ پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر یەمەن لەو بابەتانەیە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، خۆشمان لێیان نایەت.

کەری پێی داگرت، پرسی مووشەکەکان و نیگەرانی لەبارەی ئەوەی ناوبراو وەک پێشێلکرانی مافی مرۆڤ  و داکۆکی ئێران لە تیرۆریزم ناوی برد، هەروا ماوەتەوە.

بە ئیمزاکرانی بەرنامەی تۆکمەی کۆهەنگاوی (برجام) ڕەنگە سەرەتا واهاتبایە بەرچاو کە پرۆژەی لەئێران ترساندن کۆتایی پێ دێ، بەڵام ڕەوتی گۆڕانکارییەکان و ڕەفتارەکانی ئەمریکا ئێستا دەریدەخات کە رەفتارە دوژمنکارانەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران خاڵی کۆتاییان بۆ نییە. سیاسەتی ئەمریکا، درێژەی هەمان ئامانجە زێدەخوازانەکانی ڕابردوو، بەڵام بەشێوازگەلی نوێیەو هەر ئەو ڕاستییە پاراستنی ئامادەیی ئێران لەگشت وارەکانی شەڕی سەخت و نەرم، پێویست و حاشاهەڵنەگر کردووە.

لێدوانەکانی جان کەری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا واپێشان ئەدات ئێران وئەمریکا لە دوو ڕێبازی نەیاردان کە ناتوانن هیچ چەشنە بەرژەوەندییەکی هاوبەش و یان بەهای هاوبەش بدۆزنەوەو تا کاتێک کە ئێران ڕەوتی پێچەوانەی بەرژەوەندیی دەستتێوەردەرانەی ئەمریکا لەناوچەدا بپێوێ ، هەروا دەبێ چاوەڕوانی شیکاریی بەراوەژوو بین لەلایەن کاربەدەستانی ئەمریکییەوە ، بەتایبەت کە پرسی ئێران و بەرجام بووەتە یەکێک لە مژارەکانی مونازەرەگەلی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.....

کۆتایی کورتە نامە/310