١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٠:٣٤
وشداری دانی ڕوسیا بە ئەمریکا سەبارەت بە دووپات بوونەوەی پەلامارەکانی یازدەی سپتەمبەر

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پێداگری کرد : دانی چەکی نوێ بە تیرۆریستان لە سوریا دەبێتە هۆی دووپاتبوونەوەی پەلامارەکانی یازدەی سپتەمبەر.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : " میخائیل  بوگدانۆڤ"  جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گوتی،  دانی مووشەک بە تیرۆریستان لە سوریا  هەوڵێکی بە تەواوی ناکاریگەرە.

بوگدانۆڤ  وتیشی : ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا بە تەواوی ناکاریگەر ە  چونکە لە ئەنجام دا کەسانێک کە لەلایەن ئەم وڵاتەوە ڕادەهێنرێن و تەیار دەکرێن،  هەر ئەو کارە دەکەن  کە لە یازدەی سپتەمبەری دووهەزارویەک لە نیۆیۆرک  ئەنجامیان دا .

تێکدرانی ئاگربەسی ئەم دواییە لە سووریا ئەم  ئەگەرە دێنێتە ئاراوە  کە وڵاتانی عەرەبی لێواری کەنداوی فارس، تیرۆریستەکانیان تەیارکردووە بەو مووشەکانەی لەسەر شان دەهاوێژرێن  بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆیان بکەن لەبەرامبەر پەلاماری ئاسمانی فڕوکە جەنگییەکانی سوریا و ڕوسیا .

بوگدانۆڤ هەروەها  وتی : ئیدیعای ئەمریکا  سەبارەت بە پەلاماری ئاسمانیی ڕوسیا بۆسەر نەیارانی سوری کە لەلایەن واشینگتۆنەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، بێ بنەمایە.....

کۆتایی کورتە نامە/310