١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٩:٥٤
دانی زیانبایی لەلایەن ئیسرائیلیەوە بە تورکیا

کاربەدەستانی تورکیا باسی دانی زیانبایی ڕژێمی زایۆنی بەم وڵاتەیان کرد .

کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێنی تورک، ڕۆژی  هەینی وتی : ئیسرائیل  لە باتی  زیانبایی  پەلامار بۆسەر گەمی مەرمەرەی ئاوی  ، بیست میلیار دولار زیانبایی بە تورکیا داوە .

بەرات بەیراق، وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سرووشتی تورکیا وتی : ئەم بڕەپارەیە وەک زیانبایی  ڕژاوەتە حسێبی وەزارەتی دادی تورکیا .

تورکیا و ئیسرائیل  ئەم ماوەیە ڕێککەوتنی ئاسایی کردنی پێوەندییان مۆر کردووە.

هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لەساڵی 2010  پەلاماری کردەسەر  گەمی مەڕمەڕە کە لە تورکیاوە بۆ ناردنی یارمەتی مرۆیی  ڕەوانەی کەرتی غەززە کرا بوو و وێڕای بریندار کردنی شەست چالاکی مافی مرۆڤ، نۆ هاوڵاتی تورکیاشی کوشت  .

ئەم ڕووداوە بووە هۆی ئاڵۆز بوونی پێوەندی تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی....کۆتایی کورتە نامە/310