٣٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:٢٥
وتووێژی تەلەفوونیی ئەردوغان لەگەڵ سەدری ئەعزەمی ئەڵمان

سەرۆک کۆماری تورکیا و سەدری ئەعزمی ئەڵمان لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا دوایین ڕووداوە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریایان خستە بەر باس و لێک دانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕۆژنامەی حوڕییەت؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" و "ئانگێلا مێرکێل"ی سەدری ئەعزەمی ئەڵمان لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە ڕێگاکانی دامەزرانی ئاگربڕ لە شاری حەلەب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا وتووێژیان کرد.
ئەردوغان هەروەها سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا ناسراو بە "قەڵغانی فورات" بانگەشەی کرد ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا بەرامبەر بە هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش هەر بەردەوام دەبێ.
بە پێی ئەم راپۆرتە، بە بەردەوام بوونی پێشڕەوییەکانی سووپای سووریا، بازنەی گەمارۆی تیرۆریستان لە حەلەب بەرتەسکتر بۆتەوە.
ڕاپۆرتەکان لە سووریا باس لەوە دەکەن کە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب لە بواری مرۆییەوە لە ڕەوشێکی یەکجار نالەباردان، چوونکە گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نووسرە پێش بە تێپەڕێنی بنەماڵەکان لەو بوارگەگەلەی دەگرێ کە سوپای سووریا بۆ تێپەڕینی خەڵکی مەدەنی دیاری کردووە.
گرووپەی بەرەی نووسرە هەروەها پێشگری دەکات بە گەیشتنی خۆراک و خواردن بە خەڵکی سووریا....

کۆتایی کورتە نامە/310