به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : حوجەتولئیسلام وەلموسلمین ئەحمەد مەروی جێگری بەشی پێوەندییە ناوچەییەکانی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری ڕۆژی پێنجشەممە لە دیداری بەرنوێژانی پارێزگەی کوردستان لە سنە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمڕۆکە جیهانی ئیسلام تووشی شەڕ و ناکۆکی، نفاق، خوێنڕشتن و شەڕێک بووە کە هۆکارەکەی ئیستکباری جیهانییە.
حوجەتولئیسلام وەلموسلمین ئەحمەد مەروی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆکە پارە و دارایی جیهانی ئیسلام لە جیاتی ئەوەی خەرجی ئاوەدانی و برەو پێدانی ئایینی ئیسلام بکرێ، خەرجی کڕینی چەک و چۆڵ و تیابردنی ئیسلام دەبێ، وتی: بەریتانیا بە بناغەدانانی وەهابییەت، سێرەی لە دڵی جیهانی ئیسلام واتە مەڵبەندی حیجاز ناوەتەوە.
حوجەتولئیسلام وەلموسلمین سەید محەممەد حسێنی شاهروودی نوێنەری وەلیی فەقیهـ لە پارێزگەی کوردستانیش لەم کۆبوونەوەیەدا وتی: بە فەرمانی مەقامی مەزنی ڕێبەری هەموو ئەو ئیمکانات و راژەکارییە کە خراوەتە بەردەستی حەوزە علمییەکانی ئەهلی تەشەیوع، دەبێ بخرێتە بەردەستی حوجرەکانی ئەهلی سوننەیش....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٣٣
News ID: 782332
جێگری بەشی پێوەندییە ناوچەییەکانی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری وتیشی: ئیستکباری جیهانی هۆکاری نفاق و خوێنڕشتن لە جیهانی ئیسلامە.