٢٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٣٥
دەنگی ئەرێی سینای ئەمریکا بە پوچەڵ کردنی ڤیتۆی ئۆباما

سینای ئەمریکا بە 97 دەنگی ئەرێ لە هەمبەر 1 دەنگی نا ڕەزامەندیان پێشان دا بە پووچەڵ کردنەوەی ڤیتۆی باراک ئۆباما لە پەیوەندی لەگەڵ پەسندکراوەیەک لە بابەت سکاڵای قوربانییەکانی ڕووداوی 11ی سێپتامبر لە وڵاتی عەڕەبستانی سەعودی.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :  باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەممەی ڕابردوو پەسندکراوەی کۆنگرەی ئەو وڵاتەی کە بە گوێرەی ئەو بنەماڵەی قوربانییەکانی ڕووداوی 11ی سێپتامبری 2011 دەتوانن لە دژی دەوڵەتی عەڕەبستان سکاڵا تۆمار بکەن پیتۆ کرد.

شایەنی باسە پووچەڵ کردنەوەی ئەو ڤیتۆیە هەروەها پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش هەیە.

ئۆباما لە پاساوی کارەکەی خۆی واتە ڤیتۆ کردنی یڕیارەکەی کۆنگرە وتی، ئەو پەسندکراوەیە ئاسایشی ئەمریکییەکان لە هەمبەر پەلامارە تیرۆریستییەکان بەرز ناکاتەوە و زەبر دەدات لە بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی ئەمریکا.

بە گوێرەی یاساکانی ئەمریکا ئەگەر دوو لە سەر سێی نوێنەران لە سینا و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە دەنگی ئەرێ بدەن بە گەڵاڵەی ناسراو بە "دادپەروەری لە دژی لایەنگرانی تیرۆریزم"، ڤیتۆکەی باراک ئۆباما پووچەڵ و ئەو گەڵاڵەیەش دەکرێتە یاسا.

دەوترێ 15 کەس لە ئەنجامدەرانی رووداوی یازدەی سێپتامبر خەڵکی عەڕەبستان بوون و ئاماژەکان باس لەوە دەکەن ئەو کەسانە لەگەڵ کاربەدەستە پایەبەرزەکانی عەڕەبستان لە پەیوەندی دابوونە.....

کۆتایی کورتە نامە/310