٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٢٩
قەیرانی سووریا ڕێچارەی سەربازی نییە

وەزیر یاری عەرەبی و ئەفریقای وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: قەیرانی سووریا بەڕێگای سەربازی چارەناکرێ.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حوسێن جابری ئەنساری سەرلەئێوارەی دوێنێ دووشەممە بەئامادەبوون لە پرۆگرامی وتووێژی تایبەتی هەواڵیی کەناڵی دووی سەداوسیما، وتی: بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سووریا، هیچ ڕێگایەک لەبەردەم دا نییە جگە لە بڕیاردانی خەڵکی ئەو وڵاتە سەبارەت بە دواڕۆژیان.

حوسێن جابری ئەنساری وتی: درێژخایەن بوونەوەی قەیرانی سووریا دەگەڕێتەوە بۆ بڕوای هەندێ کەسایەتی و دەورگێڕی سیاسی ناوچە ، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن، ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا، سەربازییە.

جابری ئەنساری هەروەها وتی: قەیرانی سووریا لە پرسێکی سووری یان ناوچەییەوە بووەتە پرسێکی نێودەولەتی و زۆربوونی ژماری دەورگێڕانی سیاسی لە سووریا، قەیرانەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت؛ لەمەڕ چارەسەری قەیرانی سووریا هاوکات پێویستە سێ لایەنی ئاسایشی، سیاسی و مرۆیی لەبەرچاو بگیردرێ.

جابری ئەنساری لە کۆتایی قسەکانیدا، پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆسەر سوپای سووریا لە دێرەزووری بە هەڵکەوت نەزانی و وتی: ئۆپراسیۆنی ئەمریکییەکان لە دێرەزوور بەتەواوەتی ڕوون و بەپێی پلان و بەرنامەی لەپێشدا داڕێژراو ئەنجامی گرتووە.....

کۆتایی کورتە نامە/310