٢٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٥:٢٨
چوار دەسکەوتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕانران

چوار دەسکەوتی رێکخراوی لێکۆڵینەوەکان و جیهادی خۆبژێوی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەشەمین رۆژی حەوتەی بەرگریی پیرۆز دا ڕانران.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :رۆبۆتی چەکداری بێ نەفەری"نەزیر" بە توانای کۆنتڕۆڵ کردنی لە دوور،دامەزراندنی تیربار و موشەک، شۆڤێڵی کۆنتڕۆڵ کردن لە رێگای دوورەوە بە توانای پاک کردنەوە مەیدانە مینیەکان و هەڵمەتی ئەندازیاری، تڕۆمبێلی تاکتیکی کیان بە توانای گواستنەوەی هەمە جۆر تۆپ و بار، سیستەمی دوکەڵ پژێن بە توانای لێڵ کردنی ئاستی بینین و دوربینە گەرماییەکان لەو کەرستانە بوون کە ئەمڕۆ دوشەممە ڕانران.

لەو ڕێ و ڕەسمە دا کە بە ئامادەبوونی ئەمیر سەرتیپ ئەحمەد ڕەزا پوردەستان فەرماندەریی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارێک لە فەرماندەکانی ئەو هێزە لە ناوەندی ڕاهێنان و پشتیوانیی هێزی زەوینی بە بۆنەی حەوتەی بەرگریی پیرۆز بەڕێوەچوو پاش ئاخافتنی فەرماندەی هێزی زەوینی ڕێز گیرا لە بنەماڵەی شەهیدان و گیانبازانی ئەو هێزە....

کۆتایی کورتە نامە/310