بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەریی ئاسۆشەیتدپرێس ئەو گەڵاڵەیە بەشێکە لە رێککەوتنی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا بە ئامانجی کۆنتڕۆڵ کردنی شەپۆلی چوونی پەنابەران و کۆچبەران بۆ ئەوروپا.
بە گوێرەی ئەو گەڵاڵەیە بڕیارە نزیکەی یەک میلیۆن پەنابەری جێگیرکراو لە کەمپەکانی تورکیا، کارتە نەغدینەکانی خۆیان وەرگرن کە سەری مانگان شارژ(بالانس) دەکرێتەوە و پەنابەران بەو کارتانە بتوانن خۆراک و پێداویستییەکانی خۆیان بکڕن.
کریستوس ئیستایلیانیدز کۆمیسێری کاروباری مرۆڤدۆستانەی یەکێتی ئەوروپا و کۆنتڕۆڵ کردنی قەیران، جێبەجێ کرانی ئەو گەڵاڵەیەی ڕاگەیاند کە گەورەترین بەرنامەی یارمەتی مرۆڤ دۆستانەیە بە پشتیوانیی یەکێتی ئەوروپا.
یەکێتی ئەوروپا و تورکیا مارسی ڕابردوو رێککەوتنێکیان واژۆ کرد کە بە گوێرەی ئەو یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی دا 3 میلیارد یۆرۆ بداتە تورکیا بۆ حەواندنەوەی پەنابەرە سورییەکان....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٤٩
News ID: 781605
جێبەجێ کرانی گەڵاڵەی پێدانی یارمەتی نەغدینەی یەکێتی ئەوروپا بە پەناخوازەکان لە تورکیا بە بڕی 348 میلیۆن یۆرۆ"391 میلیۆن دۆلار" دەستی پێ کرد.