به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئهبووڕهزا نه‌ججاڕ له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المدی پرس" ڕایگه‌یاند: ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شاری حه‌ویجه له پارێزگای که‌رکووک و ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌وشاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو و له چه‌ندین میحوه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌کات.
ناوبراو زیادیشی کرد: ئازادکردنی شاره‌کانی حه‌ویجه و شڕقات، پێشڕه‌وی بوێرانه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و شاری مووسڵ ده‌سته‌به‌ر و ئاسان ده‌کاته‌وه....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٣:٤٨
News ID: 781470
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له میحوه‌ری باکووری عێراق وتی: ئازادکردنی حه‌ویجه و شرقات، پێشڕه‌وی بوێرانه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و شاری مووسڵ ده‌سته‌به‌ر و ئاسان ده‌کاته‌وه.