٢٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٢٠:٢٨
ڕاگواستنەوەی ٦٠پێشمەرگەی بریندار بۆ تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە ، ٦٠ کەس لە پێشمەرگەکانی کوردی ئێراقی کەلە شەڕ دژی تاقمی ترۆریستی داعش بریندار بوون ، لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە دا خەوێندراون .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رۆژی یەکشەممە لەبەیاننامەیەک ڕایگەیاند ، ئەو کەسانە لە سەر داوای کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وبەهۆی نەبوونی  ئیمکاناتی تەندروستی و دەرمان لە باکووری ئێراق ، ڕاگویزراون بۆ تورکیا .

لەم بەیاننامەیە بە جەختکردن لە سەر ئامادەیی  تورکیا بۆ پەرەی هاوکارییەکان لەگەڵ هەرێمی  کوردستانی ئێراق ئامادە یە ، ئانکارا بە خەباتەکانی خۆی دژی هەرچەشنە ترۆریسم درێژە ئەدات .

ئەوە لەحالێکدایە  کە تورکیا لە ساڵانی ئەم دواییە  بە پشتگری دراوی و چەک وچۆل لە تاقمی ترۆریستی پەرەی داوە بە نائەمنییەکان لە ناوچەکە دا .....

کۆتایی کورتە نامە/310