بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی سومەریە نیوز، " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی سیاسی وسەربازیی هاوبەش لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا هیواداری دەربڕیوە لە بارەی هاوکارییە هاوبەشەکان لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کورد و هێزە ئێراقییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ .
لەم کۆبوونەوەیەدا ، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، " عەبدولئەمیر ئەلزەیدی" جێگری فەرماندەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئێراق ، باڵوێزی ئەمریکا لە ئێراق وهەروەها ژمارێک لە ڕاویژکاران وبەرپرسانی سەربازیی ئەمریکی و ئێراقی بەشدار بوون .
بەشداران لەم کۆبوونەوەیەدا لە بارەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ بیرواڕیان گۆڕییەوەو گەڵالەی ئازاد کردنی ئەم شارە لەچنگ داعشیان بەوردی لێکدایەوە .
لەم کۆبوونەوەیەدا بارزانی هیواداری دەربڕی کە،هاوکات لەگەڵ هاوکارییە هاوبەشەکان لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ وشکست دانی داعش ، گرفتەکان و دەردو مەینەتی خەڵکی نەینەوا کۆتایی پێ بێت ....
کۆتایی کورتە نامە/310