جێگری به‌رپرسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره‌ی کوردپرێس که هه‌ندێ ده‌نگوباس له‌باره‌ی گۆڕینی که‌رکووک به ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ده‌بیسترێت، ڕایگه‌یاند: ئه‌وه دووره له ڕاستی. له ئێستادا به شێوه‌ی پراکتیکی، که‌رکووک ناوچه‌یه‌ک له هه‌رێمی کوردستانه، چونکه هێزه کوردییه‌کان و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان، له مه‌ودایه‌کی نزیک به 30 بۆ 40 کیلۆمه‌تر به‌ره‌و باشووری که‌رکووک پاسه‌وانی ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ئیداره‌کردنی 70 له‌سه‌دی که‌رکووکیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و جگه له‌وه، له ژماره‌ی 12 په‌رله‌مانتاری که‌رکووک 8 که‌س له‌وان کوردن. که‌واته به شێوه‌ی پراکتیکی که‌رکووک ناوچه‌یه‌کی کوردستانییه و ته‌نیا ئه‌و بابه‌ته ماوه که له ڕووی ئیدارییه‌وه به هه‌رێمی کوردستانه‌وه بلکێندرێت.
ناوبراو وتیشی: ئێمه پێمانوایه که که‌رکووک کوردستانییه به‌ڵام باوه‌ڕمان به‌و بابه‌ته هه‌یه که نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش له ناو که‌رکووک ده‌ژین و ده‌بێ مافی ئه‌وان پارێزراو بێت.
ڕه‌وه‌ند مه‌حموود له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا لایه‌نه عه‌ره‌بی و تورکه‌مانییه‌کان ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێوه‌یان قبووڵه، ڕوونی کرده‌وه: عه‌ره‌به‌کان له ژێر کاریگه‌ری عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی و قه‌ته‌ر و هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌که‌ن. عه‌ره‌به‌کان ئاماده نین له‌سه‌ر که‌رکووک نه‌رمی بنوێنن، به‌ڵام به شێوه‌ی پراکتیکی ئه‌و شاره به‌شێک له کوردستانه و له‌و نێوانه‌دا تورکه‌مانه‌کانیش فه‌رمان له تورکیا وه‌رده‌گرن و تورکیاش پێخۆش نییه که که‌رکووک به هه‌رێمی کوردستانه‌وه بلکێندرێت. که‌واته ئێمه به شێوه‌ی پراکتیکی که‌رکووکمان به هه‌رێمی کوردستان لکاندووه به‌ڵام ده‌بێ له داهاتوودا به شێوه‌ی سیاسیش ئه‌و شاره به هه‌رێمی کوردستانه‌وه بلکێنین.
جێگری به‌رپرسی یه‌کێتی نیشتمانیی له که‌رکووک به ڕه‌خنه‌گرتن له بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و دروست کردنی کێشه له‌لایه‌ن به‌غدا له پێدانی بودجه‌ی که‌رکووک جه‌ختی کرد: عێراق بودجه‌ی که‌رکووکی نه‌پچڕاندووه و له کاتی خۆیدا بودجه‌ی ئه‌و پارێزگا ده‌درێت. ئێمه کێشه‌ی بودجه‌مان نییه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عێراق له ڕێگای وه‌زیران و داموده‌زگا فه‌رمییه‌کان هه‌ندێ کێشه بۆ که‌رکووک دروست ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها به توندی له پچڕانی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا دڵه‌وه‌رێزین و ئه‌و بابه‌ته به ئه‌خلاقی نازانین.
ناوبراو له وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره که په‌یوه‌ندی نێوان یه‌کێتیی نیشتمانیی و پارتی دیموکراتی کوردستان له که‌رکووک چۆنه، جه‌ختیشی کرد: ئێمه له ساڵی 2003 له که‌رکووک پارتی زۆرینه‌ین و له‌و کاته تاکوو ئه‌مڕۆ توانیومانه هاوسه‌نگی له نێوان سه‌رجه‌م پارته‌کان و گرووپه‌کان دروست بکه‌ین. ڕه‌نگه له هه‌ندێ ناوچه هه‌ندێ کێشه له‌ئارادا بێت، به‌ڵام ئیزنمان نه‌داوه له که‌رکووک هیچ جۆره کێشه‌یه‌ک له نێوان لایه‌نه کوردییه‌کان له‌ئارادا بێت و توانیومانه له نێوان پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان په‌یوه‌ندییه‌کی گونجاو دروست بکه‌ین.
...
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٤٩
News ID: 780647
ڕه‌وه‌ند مه‌حموود جێگری به‌رپرسی ناوچه‌ی که‌رکووکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به ئاماژه به‌وه‌ی که عه‌ره‌ب و تورکه‌مانه‌کانی که‌رکووک له ژێر کاریگه‌ری عه‌ره‌بستان و تورکیا ئاماده نین له‌سه‌ر ئه‌و پارێزگا نه‌رمی بنوێنن، وتی که کورده‌کان به شێوه‌ی کرده‌وه‌یی که‌رکووکیان به هه‌رێمی کوردستان لکاندووه.