به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : شەوی سێشەممە و لە ڕێوڕەسمێکدا بە بەشداریی خەڵک و کۆمەڵێک لە بەرپرسان تەرمی هونەرمەند ڕەشید فاتحی دوایین هونەرمەندی هونەری دارتاشیی ئێران لە سنە بە خاک سپێردرا.
بەرپرسی گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاریی کوردستان لە پەراوێزی ئەم رڕێوڕەسمەدا، وتی: مامۆستا ڕەشید فاتحی دوایین بەجێمای دارتاشانی ئێران و کوردستان بوو کە چەندین ساڵە لەم بوارەدا چالاکیی کرد.
ڕەشید فاتحی ناسراو بە مامۆستا "ڕەشی دارتاش" ساڵی ١٣١٩ لە سنە لە دای بوو و لە شەش ساڵەییەوە کاری دارتاشیی بە شێوەی مامۆستا و قوتابی لە زێدی خۆی فێر بوو و لە ئەو کاتەوە هەروا لە پشتی چەرخی نەریتی و دەستیی دارتاشیەوە خەریکی کار کردن بوو تا ئەوەی کە شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ ی خەرمانان لە شاری سنەدا کۆچی دوایی کرد....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٤٠
News ID: 780645
تەرمی دوایین هونەرمەندی هونەری پیشەی دارتاشیی ئێران و باوکی پیشەی دارتاشیی کوردستان بە بەشداریی بەرپرسانی پارێزگا و خەڵکی سنە بە شکۆیەکی تایبەتەوە بە ڕێ کرا.